هاندەرانی میلان هێرشێکی توندوتیژییان کردە سەر فێدریکۆ دیمارکۆی بەرگریکاری چەپی ئینتەرمیلان، دوای ئەوەی سێشەممەی ڕابردوو هەردوو یانە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەیەكگەیشتن، دوای کۆتایی هاتنی یاریی گەڕانەوە، دیمارکۆ دەستیکرد بە گڕگرتنی حەماسەتی هاندەرانی تیپەکەی، مایکرۆفۆنی وەرگرت، و هەندێک دروشمی دژە میلانۆی گوتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “تۆتۆ مێرکاتۆ وێب”ی ئیتاڵی، هاندەرانی میلان لە لافیتەیەکیان لەبەردەم ماڵی دیمارکۆ هەڵواسیوە، کە لەسەری نووسرابوو: دیمارکۆ تەنها بیر لە یاریکردن بکەرەوە، ئەگەرنا واتلێدەکەین زمانت قووت بدەیت، فێدریکۆ بە خێرایی داوای لێبوردنی کرد لەسەر ئەو کارەی کە کردوویەتی، دوای ئەوەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: ئێوارەی سێشەممە خۆم لەبیرکرد، بەڵام دەمەوێت داوای لێبوردن لە هەموو هاندەرانی میلان بکەم کە توڕە بوون.