تێن هاگ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییدا سەبارەت بە توانای یونایتد بۆ گەیشتن بە ئاستی مانچستەر سیتی، گوتی: کاتێک سەیری ئەم پڕۆژەیە دەکەم، سەرەتا دەبێت سەرکەوین بۆ چامپیۆنزلیگ، ئەمڕۆ سەیری ئەو پێوەرە ناکەم، تەنها سەیری یاری داهاتوو دەکەم، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: دەبێت یارییەکە ببەینەوە بۆ ئەوەی سەرکەوین بۆ چامپیۆنزلیگ، هەمیشە یاری داهاتوو گرنگترینە، وە ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆرنمۆس یانەیەکی نایاب و سەرنجڕاکێشە کە لە پرێمەرلیگدا ئامادەیە، بۆیە یارییەكە بەهەند هەڵدەگرین.