دوای ئەوەی میدیاکانی ئەرژەنتین بڵاویانکردەوە كە یەکێک لە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق ، دەستدرێژیکردۆتە سەر ئافرەتێكی ئەو هوتێلەی كە شاندەكە تێیدا نیشتەجێن، نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، كە بۆ مەبەستی بەشداریكردن لە مۆندیالی لاوانی خوار 20 ساڵ لە ئەرژەنتینن، لەبەیاننامەیەكی فەرمیدا وەڵامی دەسەڵاتداران و میدیاكانی ئەرژەنتینی داوەتەوە و رەتیان كردۆتەوە رووداوێكی لەمشێوەیە روویدابێت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئێمە ئەو هەواڵ و دەنگۆیە نادروستانەی بڵاوبوونەتەوە کە هەینی رابردوو لە لایەن هەندێک ماڵپەڕی ئەرجەنتینیەوە بڵاوکراونەتەوە، سەبارەت بە ڕوودانی کێشە لە شوێنی حەوانەوەی شاندی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە ئەرژەنتین، جێگای سەرنجە ژمارەیەک ڕۆژنامە و ماڵپەڕی ئەرژەنتین پشتیان بەستووە بەو سكاڵایەی كە ئافرەتەكە لە بنکەیەکی پۆلیسی شاری لا پلاتا لەسەر یاریزانێكی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق تۆماری كردووە كە گوایە دەستدرێژیان كردۆتە سەری، میدیاكان بڵاویان كردۆتەوە کە ئەو بەرپرسە ئەمنییەی یاوەری شاندی هەڵبژاردەی لاوانی عێراقی بووە، سەرووی خۆی ئاگادارکردووەتەوە کە یەکێک لە کرێکارەکانی ناو هۆتێلەکە پەنای بۆ بردووە و گوتوویەتی دەستدرێژی کراوەتە سەر، جیی باسە سبەی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لەیەكەم یاریدا لە جامی جیهانی لاوانی خوار 20 ساڵ، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆرگوای دەبێتەوە.