سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تەرخان دەکات.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەم بە سێکتەری کشتوکاڵ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی بڕی 2 ملیار و 771 ملیۆن دینار، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕووبەرووبوونەوە و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، بۆ پاراستنی سامانی ئاژەڵ و تەندروستیی گشتی لە ھەرێمی کوردستان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: ئەم بڕە پارەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خەرج دەکرێت.