خەبات: پەریهان عومەر:- هونەرمەند ئاسۆ لوقمان ئەبوبەكر خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانەو لە بنەماڵەیەكی نیشتمانپەروەر داچاوی بە دونیا هەڵێناوە لە شاری هەولێرنیشتە جێیە ، خاوەنی دوو خوشكە، وێڕای كاری هونەری سەرقاڵی ئیش و كار و خاوەنی كاری هونەری خۆیەتی.هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاسۆ لوقمان لە چاوپێكەوتنێكی تایبەت بە (خەبات) وەڵامی پرسیاری ئێمەی دایەوە:
*ئایا لە ئێستادا هونەری گۆرانی لە چ ئاستێكدایە؟
بە بڕوای من هونەری گۆرانی و موزیكی كوردی لە ئاستێكی زۆر باشدایە و گەشەیەكی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە ، لە ئێستادا موزیكی كوردی لە ناو نەتەوەكانی ناوچەكە و جیهاندا تا ڕادەیەكی باش دیار و ناسراوە بە خۆشییەوە كۆمەڵێك هونەرمەندی موزیكژەن و گۆرانیبێژ بە شێوەیەكی پڕۆفیشناڵ بە بەرهەمەكانیان نوێنەرایەتی هونەری گۆرانی و موزیكی كوردی لە ناوچەكە و جیهاندا دەكەن كە هیوادارم ئەم گەشە سەندنە هەمیشە لە پەرەسەندندابێت.
*كاری هونەری حەزی خۆت بوو؟
هونەری حەزێكی خۆم بوو بۆیە هەڵمبژاد و خۆمم تێدا دۆزیەوە ، خوای گەورە بە هەموو مرۆڤێك بەهرەی جیاواز جیاوازی پێبەخشیوە ، وە سوپاس بۆخوا منیش تا ئێستا هونەرەكەم باش هێناوەتە پێش.
*یەكەم كارت چی بووە؟
بەرهەمی (باوانەكەم) یەكەم كاری هونەریم بوو كارێكی هاوبەش بوو لەگەڵ هونەرمەند و هاوڕێی خۆشەویستم كاك سەركەش محەمەد، شیعر و ئاوازەكەی داندراوی خۆم بوو ، خۆشبەختانە بە دڵی زۆربەی گوێگران بوو. تا ئێستا سینگڵ تراكم نییە ، بەس لە پڕۆژەمدا هەیە كە بەرهەمی سینگڵ بڵاوبكەمەوە.
*چیت هەیە بۆ هەوادارەكانت؟
هەوادارەكانم پشت و پەنای منن من ، با چاوەڕێی كاری جوان و تایبەتم لێبكەن ، وە سوپرایزێكم هەیە ئەم ماوە بۆیان كارێكی دوێت بڵاودەكەمەوە لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژێك.