خەبات: سولین سلێمان:- ئارارات هەڤاڵ گۆرانیبێژ نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (دەمە) بڵاودەكاتەوە، تێكست مێلودی ئەم گۆرانییەی ئارارات لە لایەن قنیاسەوە بۆی دانراوە و ئەرینجیمێنتیش لە لایەن سەركان تانیك بۆی ئەنجام دراوە.ئارارات دەربارەی ئەم بەرهەمەی لە تۆری فەرمی ئنستاگرامی خۆی نوسیویەتی: نوێترین گۆرانیم پێشكەشە بە ئێوە سوپاس بۆ هەموو ئەو كەسانەی كەلەم كلیپەدا لەگەڵمان بەشداربوون. ئارارات گۆرانیبێژی ئاهەنگەكانە لە پاڵ ئەوەش خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپی تایبەت بە خۆیەتی بە گۆرانی (لەرزین) توانی ناوبانگێكی زۆر پەیدا بكات لە ئێستادا ئەو گۆرانیە لە یوتیوب خاوەنی ژمارەیەكی زۆر بینەرە.