
کەریم کاوە رایەتی*
له‌م دونیایه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا و سه‌رده‌می زوو تێپه‌ڕبوونی رووداوه‌كان و بیرچوونه‌وه‌یان لای مرۆڤه‌كان زۆر گرنگ بوو كه مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی بارزانی بكرێته‌وه، مێژوو شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات كه درێژترین شۆڕشی كوردی كه تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه و خه‌بات ده‌كات، شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن بووه به ڕابه‌رایه‌تیی مسته‌فا بارزانیی نه‌مر، له‌م ناوچه‌یه، ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی ده‌كات هیچی بۆ نامێنێته‌وه و رووداوه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه زوو زوو مێژوو له‌بیر خه‌ڵك ده‌به‌نه‌وه، بۆیه كردنه‌وه‌ی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه له‌م كاته‌دا گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه ئاشنایه‌تی بۆ دوێنێ دروست ده‌كات كه نه‌وه‌ی ئێستا بیری بێته‌وه ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هاتووه و كراوه ده‌رئه‌نجامی خه‌بات و قوربانیدانی رابردوو بووه و بۆ نه‌وه‌ی رابردووش كه ئێستا به‌شێكی زۆریان له‌ژیانن و به‌شداربوون له خه‌باتی كوردایه‌تی، بۆ ئه‌وانیش هه‌ر گرنگه، چونكه كردنه‌وه‌ی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه دڵنیایی ده‌داته ئه‌وان كه بە كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پڕۆژانه دیواری به‌هێز و دوورودرێژ ناخاته نێوانی هه‌ردوو جیله‌كه‌وه، شێوه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه زۆر لە ئاستێکی بەرز و پێشكه‌وتووانەدا بوو، قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی شاند و کەسایەتیی نێوده‌وڵه‌تی له ئاستی دیپلۆماتكاران و سیاسییه‌كانی جیهان له‌وێ ئاماده‌بوون، خه‌باتی شۆڕشی بارزان به‌نێوده‌وڵه‌تی كراوه. ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه ئه‌رشیفێكه بۆ ئه‌وانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له مێژووی گه‌لی كورد و خه‌بات و شۆڕشه‌كانی بارزان. دروست کردنی مۆزەخانەی نیشتمانی لە ئاستی جیهاندا و لە نێو هەموو نەتەوەکاندا گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت لە پێناو خزمەتکردن و هێشتنەوەی مێژوو و کلتووری نەتەوەکەیان بە زیندوویی و، دەبێتە ناوەندێکی مێژوویی و کلتووری و توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە رابردوومان، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ناوه‌رۆكی په‌یامی مۆزه‌خانه‌كه بكرێت ده‌رده‌كه‌وێت كه گرنگییه‌كه‌ی ته‌نیا نمایش نییه، به‌ڵكو ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌شه كه داتا و زانیاری ئاماده‌كراوی تێدایه، پێشووتر ئه‌م زانیارییانه به‌م شێوه‌ی ئێستا داتا و پۆلێن نه‌كراون، کەواتە کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی هەنگاوێکی نوێ و پێویست بوو.
ره‌نگبێت به‌شێك له خه‌ڵك بپرسن بۆچی سه‌رۆك بارزانی له گوتاری خۆیدا ئه‌وه‌نده جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت مێژووی گه‌لی كوردستان راست بكرێته‌وه و ئه‌و چه‌واشه‌كارییه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر میژووی گه‌لی كوردستان نه‌مێنێت، بیرمان نه‌چێت روانگه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌م پرسه جیاوازه، ئه‌و له روانگه‌ی هه‌ستكردن به‌وه‌ی ناكرێت به‌هۆی ده‌ستكاری مێژووی گه‌لی كوردستانه‌وه نیشتمانپه‌روه‌ری لای تاكی كورد ببێته مێژوویه‌كی شێوێنرا و باوه‌ڕیان به‌هیچ شتێك نه‌مێنێت، ئه‌وه‌نده‌ی من له‌ماوه‌ی رابردوو تێبینیم کردووە ئه‌وه‌یه كه به به‌رنامه له ساڵی 2008 بۆ ئێستا زۆر به‌چڕی زۆرێك له میدیای ساخته و نووسه‌ری ساخته و قه‌ڵه‌م فرۆش دانراون به‌پاره‌ی زۆر و سه‌رچاوه‌ی نادیار به مه‌به‌ستی شێواندنی مێژووی گه‌لی كوردستان، هیچ ئامانجێكیش نییه له‌وه ته‌نیا ئامانج له ناوبردنی ئیڕاده‌ی تاكی كورده بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌هیچ پره‌نسیپێكی نه‌ته‌وه‌یی نه‌مێنێت، تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌م كه‌یسه كاری له‌سه‌ر كراوه و ناكرێت نكۆڵی له‌وه بكرێت كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته كاریگەر‌ی نه‌بووه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ترسه و ئه‌م پیلانه له دژی مێژووی گه‌لی كوردستان، جێگای خۆیه‌تی گرنگی زۆر زیاتریش به یادگەی نیشتمانیی بارزانی بدرێت، لێره و له‌وێ هه‌ڵمه‌تی زۆر گه‌وره بۆ شێواندنی مێژووی بارزان و سه‌ركردایه‌تیی بارزان هه‌یه، بەڵام ئه‌م ئه‌رشیفه ده‌بێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پیلانانه بێت.
هه‌موو جارێك له كۆبوونه‌وه حزبی و گشتییه‌كاندا سه‌رۆك بارزانی ده‌فەرمووێت: ئەو ملـلـەتەی مێژووی خۆی لەبیر بکات، نە ئێستای دەبێت، نە داهاتوو. ئه‌مه زۆر گرنگه له‌وه گرنتر ئه‌وه‌یه كه ئێمه میكانزمێك بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر هه‌ڵمه‌تی چه‌واشه‌کردنی مێژووی گه‌لی كوردستان بوەستینەوە و راستی بكه‌ینەوە و هه‌ڵه‌كانی مێژوو دووباره نه‌كه‌ینه‌وه، ناكرێت مێژووی گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر میزاجی نووسه‌رێك و حزبێك له روانگه‌ی خۆیانه‌وه بینووسنه‌وه، به‌داخه‌وه له رابردوو زۆرترین كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه به میزاجی حزب و نووسه‌ری ساخته مێژووی گه‌لی كوردستان به‌لاڕێدا ببرێت. به‌شێكی دیكه‌ی گوتاری سه‌رۆك بارزانی چه‌ند نموونه‌یه‌كی تێدابوو كه باس له مه‌ردایه‌تی و ئازایه‌تی و شه‌هامه‌تی تاكی كورد ده‌كات له‌به‌رانبه‌ر دوژمنان وه‌ك نموونه‌ی شه‌هید له‌یلا قاسم و شوانێك له ده‌ڤه‌ری بارزان، كه له‌یلا قاسم له سه‌ر مکوڕبوونی له كوردایه‌تی لە سێداره‌درا و شوانه‌كه‌ش له‌سه‌ر پێداگری له خیانه‌ت نه‌كردن به‌رانبه‌ر به وڵاته‌كه‌ی و درۆ نەکردن بۆ خۆدەرباز کردن لە مردن و لە سێدارەدان ئازاد كراوه، کەواتە مێژوو مرۆڤی له‌و شێوه‌یه هەرگیز له‌بیر ناكات، ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان به‌رانبه‌ر به وڵات و نیشتمان و خه‌ڵكی خۆیان نه‌كردووه هه‌میشه له‌نووسینه‌وه‌ی مێژوودا سه‌ربه‌رزن.
به‌شێكی دیكه ده‌رس وه‌رگرتنه له هه‌ڵه‌كانی خۆمان، له‌گوتاری خۆیدا جەنابی سه‌رۆك بارزانی باسی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك كرد كه هێزه سیاسییه‌كان گرنگه ناكۆكییه‌كان وه‌لاوه بنێن و به‌خێرایی كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. دوای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتیوانی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بوون، واتە ئه‌گه‌ر مه‌زاری نه‌مرانی بارزان پاراستنی ئه‌رشیفی ئه‌و شۆڕشه بووبێت، له‌هه‌مان كاتدا خاڵی كۆكره‌وه‌ی هێزه‌كانی كوردستان بوو بۆ ئاشتی و ئاشته‌وایی هه‌میشه، په‌یامی شۆڕشی بارزان ئه‌وه‌بووه كه ئاشته‌وایی له‌نێوان كورد بپارێزرێت و ده‌ستی ئاشته‌وایی و برایه‌تیشیان بۆ هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه درێژ كردووه. له دوو رۆژی كردنه‌وه‌ی ئه‌و یادگاره نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌سایه‌تی جیهانی و عێڕاقی و كوردستانی له‌وێ ئاماده‌بوون و له نزیكه‌وه بینینی جلوبه‌رگی بارزانیی نه‌مر و هه‌ڤاڵانی هه‌ستێكی زۆر نامۆت ده‌داتێ کە به چاوی خۆت ده‌بینی كه ئه‌و سه‌ركرده‌یەی مێژووی گه‌لی كوردستانی دروستكرد و شۆڕشی ئه‌یلولی به‌رپاكرد، ئێستا به‌جلوبه‌رگی خۆیه‌وه به پارێزگاری له ئه‌رشیفه‌كانییه‌وه له‌به‌رانبه‌ری راده‌وه‌ستیت و ته‌ماشای ده‌كه‌یت، ئه‌و هه‌سته ده‌تباته‌وه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و داستانانه‌ی كه گه‌لی كوردستان ئێستا شانازی پێوه‌ده‌كات. ئه‌وه‌نده‌ی منیش له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ میوانه‌كان بووم له یاده‌كه هه‌موویان سه‌ریان سوڕ مابوو به‌رانبه‌ر به‌و خه‌بات و قوربانیدانه‌ی گه‌لی كوردستان و ده‌ڤه‌ری بارزان کە 16 جار تووشی وێرانی و هێرشكردن بووه، بەڵام ئامادەنەبوونە دەست لە مافە رەواکانی گەلەکەیان بەربدەن، گه‌لی كوردستان له مێژوودا خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه خه‌ونه‌كان بكاته راستی و ئاواتی شۆڕشگێران بهێنێته دی، بۆ كه‌سانی ئه‌كادیمی و توێژینه‌وه زانستییه‌كان ئه‌م مۆزه‌خانه نیشتمانییه زۆر گرنگه، چونكه له نزیكه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌رشیفی مێژوویی و داتا و زانیاریی گرنگی تێدایه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م رووداوانه له ئاستی ناوخۆ ده‌بێت كاری بۆ بكرێت و مێژووی گه‌لی كوردستان بۆ نه‌وه‌ی ئێستا زیاتر روون بكرێته‌وه، هەروەها ئه‌وه‌نده‌ش گرنگه كه په‌یامی شۆڕشی گه‌لی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه بگه‌یه‌نرێته هه‌موو جیهان و جیهان ئاگادار بكرێته‌وه له‌وه‌ی گه‌لی كوردستان هه‌رگیز هەڕە‌شە نه‌بووه له‌سه‌ر كه‌س و هه‌میشه به ئاشتییانه داوای مافی چاره‌نووسی خۆی كردووه و ئێستاش كه به‌رهه‌می خه‌بات و شۆڕش و خوێنی گه‌لی كوردستان ئه‌مه‌یه كه هه‌یه و، ده‌بێت زیاتر پشتیوانی لێ بكه‌ن و پارێزگاری لێ بكه‌ن.
*بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران.