ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە داوای كردووە لەم نزیكانە کۆبوونەوەیەک رێكبخەن سەبارەت بە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری ئیستای بەرشلۆنە.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەكەن کە لاپۆرتا لەگەڵ چاڤی کۆدەبێتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی فایلی مانەوەی لە کامپ نو، بەو پێیەی گرێبەستی ڕاهێنەرەکە لە مانگی حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت، بۆیە بە باس لە ڕێککەوتنێک لەسەر بەردەوامبوونی چاڤی تا هاوینی ساڵی 2026 دەکرێت.