کاندێلا بێلێن فرانسیسکۆ گویکامبورو تەمەنی تەنها 16 ساڵە و ریكۆردێكی جیهانی لە وڵاتەكەی ئەرژەنتین دەشكێنێت، كاتێك لەو تەمەنەیدا نازناوی پاڵەوانێتی ئەمەریكای باشوور لە شەترەنج بەدەست دەهێنێت، كاتێك لە هاڤانا بەڕێوەچوو.
کاندێلا یەكەمین كچە لەو تەمەنەیدا لە ئەرژەنتین بڕوانامەی گراند ماستەری ئافرەتان بەدەست دەهینیت و بەم دەسكەوتە گەورەیەش، توانی سەركەوێت بۆ مۆندیالی داهاتوو كە لە باكۆ ئەنجام دەدریت.
كاندێلا دوای ئەو دەسكەوتەش بە میدیاكانی راگەیاند كە خۆی بەبەختەوەرترین كچ دەزانێت لە ئەرژەنتین، لەهەمان كاتیش هەڕەشەی ئەوەی كرد كە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەبیتە پاڵەوانی جیهان.