شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری کوردستان، شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئەندامیەتی پشتیوان سادق، عەلی حوسێن و جەعفەر ئێمینکی سەردانی بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد لە هەولێر.

ئەم سەردانەی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە چوارچیوەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دێت بۆ ئاشتەوایی کە 11ـی ئەم مانگە سەرۆک مەسعود بارزانی لەمیانی گوتارێکیدا لە رێورەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی، کە داوای لە لایەنە سیاسییە کوردییەکان کرد، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان کۆبووەوەیەکی فراوان ساز بکەن.