کامێراکان سێشەممەی ڕابردوو تیشکیان خستە سەر هەڵسوکەوتی کیڤن دی برۆینی بەلجیکی، یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی، دوای کۆتایی هاتنی یاری تیپەکەی بەرامبەر ڕیال مەدرید، دی برۆین دوای فیکەی کۆتایی دەرکەوت و لەگەڵ کەریم بنزیما ئەستێرەی هێڵی هێرشبەری و کاپتنی یانەی ڕیال مەدرید قسەی کرد، کامێراکان دی برۆینیان نیشان دا کە بە بنزیما دەڵێت: دەتوانم کراسەکەت بۆ کوڕەکەم وەرگرم؟ بێنزیما بە داواکەی ئەستێرە بەلجیکییەکە ڕازی بوو و لە کەشێکی دۆستانە لەنێوان ئەو دووانەدا درێسەکەی پێدا.