قسە و باسەکان بەردەوامن لەسەر داهاتووی خۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری یانەی ڕۆما لە ماوەی وەرزی داهاتوودا، كە میدیاكان باس لەوە دەكەن ئەو راهینەرە دەچیتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ڕۆژنامەی “لاگازێتا دیلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ڕوونیکردەوە، مۆرینهۆ خەون بە گەڕانەوە بۆ یانەی ڕیال مەدرید دەبینێت، بەڵام ئەم بابەتە زۆر سەرنجی مێرینگێ نادات، بەتایبەتی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید، كە حەزەكەن یۆرگن كلۆپ بكەن راهێنەری یانەكەیان، رۆژنامەكە ڕایگەیاندووە کە لە پێشینەی کارەکانی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستکردن لەگەڵ یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری ئەڵمانییە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول تا هاوینی 2026 هەیە.