ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی فەرەنسا هەندێک لە دیمەنەکانی پشت گواستنەوەی مێژوویی لیۆنێل مێسی لە هاوینی 2021 بۆ پاریس سانجێرمان ئاشکرا دەکات، پاریس لەڕێگەی گرێبەستێکی ئازادەوە مێسی خستبووە نێو یاریگاکانەوە، دوای ئەوەی بەرشەلۆنە نەیتوانی گرێبەستێکی نوێ تۆمار بکات بەهۆی قەیرانە ئابوورییەکانەوە، بەگوێرەی تۆڕی “لی سپۆرت 10″، مباپێ لەگەڵ ئەوە نەبووە سان جێرمان گرێبەست لەگەڵ مێسی بكات و ئەمەی بە “کودەتای سەدە” وەسفی کردووە، تۆرەكە پشتڕاستی کردەوە کە ئەستێرە فەرەنسییەکە “لەو کاتەدا ویستویەتی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی پۆڵەندی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پێشووی بایرن و هێرشبەری ئێستای بەرشەلۆنە بکات” جێگای سەرنجە کە زۆرێک لە هەواڵەکان بوونی گرژیی نێوان مێسی و مباپێیان پشتڕاستکردەوە لە وەرزی یەکەمی خولی فەرەنسی لە ریزی سان جێرمان.