پیپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بەشداریکردنی ئەستێرەی تیپەکەی بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ پشتڕاستکردەوە، یاریزانە ئیسپانییەکە کە بۆ هەمیشە لە پلانەکانی گواردیۆلادا پێویست بوو، لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەی تیپەکەی بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە خولی نایابی ئینگلیزیدا هینایە دەرەوە، بەڵام گواردیۆلا دوای یارییەکە دووپاتی کردەوە کە ڕۆدری تەمەن 26 ساڵ ئەمشەو چوارشەممە دۆخێکی نایابی دەبێت بۆ ئەوەی بگەنە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە یاریی چووندا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون.