یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی هەموو قوربانییەک بدات بۆ ڕۆیشتنی نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی، بەم دواییە نەیمار ڕەخنەی توندی لێگیرا، دوای چەندین جار پێکان و دابەزینی ئاستی، تا ئەو ڕادەیەی هاندەران، ماڵەکەیان گەمارۆ دا و هوتافیان دژی دەگوتەوە،بەگوێرەی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، سان جێرمان ئامادەیە لە نەیمار ڕزگاری بێت، بە خواستن بە بژاردەی کڕین یان بەبێ بژاردەی کڕین، یان تەنانەت بە خواستن بە بەشێک لە مووچەکەی، “سپۆرت” ئاماژەی بەوەدا کە سانجێرمان بەنیازە ئەستێرە بەڕازیلییەکە پێشکەش بە مانچستەر سیتی بکات، بە گرێبەستێکی بەرامبەر، بۆ ئەوەی بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی بباتە ریزەكانیەوە.