کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، بەر لە ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی ببێتەوە، پاڵنەرێکی بەهێزی دەشكەوت، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەپێی پێگەی فەرمی ڕیال مەدرید، ئەو دووانە کەریم بنزیما و ئێدواردۆ کاماڤینگا بەشداری ڕاهێنانەکانی ڕیال مەدریدیان کردوو و ئامادەن بۆ یارییەكەی ئەمشەو، ئەنچیلۆتی بێنزیمای لە دوایین یاری خیتافی لە خولی ئیسپانیا دوورخستبووەوە، ئیدواردۆ کاماڤینگاش لە هەمان یاریدا تووشی پێکان بوو، کاماڤینگا پشکنینی MRIی بۆ کرا، کە دەریخست کە پێکانەکەی قورس نییە و ئامادە دەبێت بەشداری یارییەکەی ئیتیحاد بکات.