ئەمشەو یاری ئاگرین لە یاری گەڕانەوەی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان مانچستەر سیتی و ریاڵ مەدرید بەڕێوە دەچێت، بڕیارە کاتژمێر 11:00 بەکاتی هەولێر، یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە مانچستەر سیتی لە مانچستەر یاری مان سیتی و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەخۆی بگرێت و 90 خولەکی یارییەکە دوا ساتی چارەنوسسازی گرنگە بۆ هەردوو یانە بۆ گەیشتن بە ئیستانبوڵ كە یاری فایناڵی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای تیا بەڕێوەدەچێت، ناوبژیوانی پۆڵەندی سیمون ماسینیاک-ی فیکەی دەستپێکی یارییەکە لێدەدات، مان سیتی و ریاڵ مەدرید لە یاری چوون بە گۆڵێک یەکسان بوونە و یارییەکە بۆ هەردوو یانە لە خاڵی سفرەوەیە بە ڕەچاوکردنی خانەخوێ کە مانچستەر سیتییە، ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی ساڵی پار کە خاوەنی نازناوەکەیە بە 14 نازناو و مان سیتیش بۆیەکەمجار لە مێژوویدا دەیەوێت بەسەر پشتی یانە مەلەکییەکە بگاتە یاری کۆتایی.