یانەی ڕیال مەدرید پیرۆزبایی لە بارسێلۆنا کرد بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا بۆ جاری بیست و حەوتەم لە مێژووی خۆیدا، دوای ئەوەی لە گەڕی 34ی پاڵەوانێتییەکەدا بە ئەنجامی 4-2 لە ئیسپانیۆلی بردەوە، ڕیاڵ مەدرید لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تویتەر” بڵاویکردەوە: “پیرۆزبایی لە بەرشەلۆنە، پاڵەوانی لالیگا لە وەرزی2022/2023، بەم سەرکەوتنە بارسێلۆنا كۆی خاڵەکانی بۆ 85 خاڵ بەرز كردەوە لە پێشەنگی ڕیزبەندی لالیگا، هاوسەنگی ئیسپانیۆلیش بە 31 خاڵ لە پلەی نۆزدەهەمدایە، جێی باسە ڕیال مەدرید وەرزی ڕابردوو پاڵەوانی بەرگریکار بوو، پێش ئەوەی لەم وەرزەدا لە بەرژەوەندی ڕکابەرەکانی لەدەستی بدات.