كونسوڵخانهی گشتیی ئهمریكا له ههولێر رای گهیاند، بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانینە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ئهمڕۆ دووشهممه 15/5/2023، كونسوڵخانهی گشتیی ئهمریكا له ههولێر پهیامێكی بڵاو كردهوه تێیدا ئاماژهی بهوه داوه كه “بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانینە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر کارە لەپێشینە هاوبەشەکانمان بۆ پێشخستنی زیاتری ئەم بەرەوپێشچوونە.”
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهیدا، كونسوڵخانهی ئهمریكا له ههولێر، پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکات بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پرسە گرنگەکان گەیشتنە ڕێککەوتن.”