بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ ڕایدەگەیەنێت دۆخی گوێڕ و گوندەکان ئارامە و هێزی پێشمەرگە لە هەموو حاڵەتێکی ئامادەباشیدایە و هێزی زیاتری پێشمەرگە لە ناوچەکە جێگیر دەکرێت.
مەسعوود نووری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ ڕايگەیاند: ”دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە ژمارەیەک چەکدار لەوبەری زێێ گوێڕ هیرشیان کردبووە سەر حەشدی شەعبی ژمارەیەکیان لێ کوژرابوو، ژمارەیەکیش هەڵهاتوون ئەو چەکدارانە شوانێکیان ڕفاندبوو دواتر ئازاد کرا و خەڵکی گوندی کەپران هەستیان بە جموجووڵی ئەو چەکدارانە کردبوو، هێزی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی دەست پێ کرد.”
مەسعوود نووری دەربارەی دۆخی ئێستای گوێڕ گوتیشی: ”دۆخی ناحیەکە و دەوروبەری ئارامە و هێزی زیاتری پێشمەرگە لەو شوێنە جێگیر کراون و لە داهاتوودا هەڵمەتی زیاتر بۆ جێگیرکردنی دۆخەکە دەگیرێتە بەر.”