خەبات: نەبەز عەزیز:- تیروپشكی كۆتاییه‌كانی جامی ئاسیای 2024 كه وڵاتی قه‌ته‌ر له ساڵی 2024میوانداری ده‌كات به ئاماده بوونی سه‌رۆكی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی جیهانی گیانی ئه‌نڤانتینۆ و سه‌رۆكی تۆپی پێی ئاسیا شێخ سه‌لمان ئیبراهیم ئال خه‌لیفه و سه‌رۆكی تۆپی پێی قه‌ته‌ری شێخ حه‌مه‌د كوری خه‌لیفه ئه‌حمه‌دی دووه‌م و كۆمه‌ڵێك له‌نوێنه‌ران و راهێنه‌رانه‌ی نێوده‌وڵةتی به‌شداربوو و ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی و چه‌ند میوانێك به ئاهه‌نگێكی خنجیلانه ئه‌نجامدراو تیادا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێت رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن ببێته‌وه.. كه گرووپێكی ئاسان نییه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌ش به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بوو:
– گرووپی یه‌كه‌م: قه‌ته‌ر، چین، تاجیكستان، لوبنان
– گرووپی دووه‌م: ئوسترالیا، ئۆزبه‌كستان، سوریا، هیند
– گرووپی سێیه‌م: ئێران، ئیمارات، هۆنگ كۆنگ، فه‌ڵه‌ستین
– گرووپی چواره‌م: ژاپۆن، ئه‌نده‌نووسیا، عێراق، ڤێتنام
– گرووپی پێنجه‌م: كۆریای باشوور، مالیزیا، ئوردن، به‌حره‌ین
– گرووپی شه‌شه‌م: سعودیه، تایلاند، قیرغزتان، عومان