
خەبات: نەبەز عەزیز:- یانه‌ی به‌رشلۆنه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی ناوه له پێشبڕكێی واژۆكردنی بۆندی یاریزانی ئه‌ڵمانی ئه‌لكای گۆندگان له‌هێڵی ناوه‌ڕاستی مان سیتی، بۆندی گۆندگان له‌گه‌ڵ یانه‌ی مان سیتی له هاوینی 2023 كۆتایی دێت و به‌مه‌ش ده‌توانێت هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆنده‌كه‌ی واژۆ بكات. به‌پێی رۆژنامه‌ی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) له‌سه‌ره‌تادا یانه‌ی به‌رشلۆنه زه‌حمه‌تییه‌كی زۆری هاته رێگا له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ گۆندۆگان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانی ئه‌ڵمانی داوای هه‌مان موچه‌ی ده‌كرد كه له‌یانه‌ی مان سیتی پێ ده‌درا. له‌كاتێكدا گۆندۆگان نایه‌وێت بۆندی مان سیتی تازه بكاته‌وه. رۆژنامه‌كه ده‌لێت: به‌ڵام ئێستا گفتوگۆكانی یانه‌ی به‌رشلۆنه پێشه‌وه‌چوونی زۆریان به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی یاریزانی ئه‌ڵمانی ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له‌موچه‌كه‌ی ده‌بێت. هه‌روه‌ها به‌رشلۆنه بۆندێكی 3 وه‌رزی پێشكه‌شی گۆندۆگان بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی سه‌قامگیری زیاتری پێ بدات له‌كاروانی وه‌رزشی. هه‌روه‌ها گۆندۆگان به راهێنه‌رایه‌تی چاڤی هێرناندز سه‌رسامه، چونكه ده‌توانێت له‌هه‌موو شوێنه‌كانی هێڵی ناوه‌ڕاست یاری بكات.