
خەبات: نەبەز عەزیز:- یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشكاری جیهانی پێدرا. ئه‌م خه‌ڵاته له‌لایه‌ن ئه‌كادیمای (لۆریۆس)ی وه‌رزشی ساڵانه ده‌داته باشترین وه‌رزشكار كه بۆ ساڵی 2023 مێسی وه‌ریگرت. پێشتریش مێسی له ساڵی 2020 ئه‌م خةڵاته‌ی پێ‌درابوو كه ئه‌مه دووه‌مین جاره له‌مێژووی ئه‌م خه‌ڵاته به‌ده‌ست دێنێت، كه تاكه یاریزانی تۆپی پێیه توانیویه‌تی ئه‌م خه‌ڵاته بباته‌وه. خه‌ڵاتی لۆریۆس ساڵانه ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه كه ده‌ستكه‌وتی نایابیان هه‌یه ئینجا چ له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌سی یاخود كۆمه‌ڵ. له‌م وه‌رزه‌دا مێسی ركابه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له (كیلیان ئیمپاپێی فه‌ره‌نسی و ماك ڤێرستاینی هۆڵه‌ندی (فۆرمۆلا/1 و مۆندۆ دۆبلانتسی سویدی(گۆڕه‌پان و مه‌یدان و رافائێل نادالی ئیسپانی /تێنس و ستیڤن كیری /تۆپی باسكه) ده‌كرد. ئه‌ستێره‌ی سویسری رۆگێر فیدره‌ر زۆرترین جار خه‌ڵاتی لۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه كه خاوه‌نی (5) خه‌ڵاته، پاشان راكه‌ری جامایكی ئیسیان بۆڵت دێت و ئینجا ئه‌ستێره‌ی تێنسی سربی نۆڤاك دیكۆڤیچ دێت به (4) جار. خه‌ڵاتی لۆریۆس بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی (2000) له‌دایك بووه‌و 71كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌كادیمییه‌كه ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن.