خەبات: نەبەز عەزیز:- ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10 له‌یاری چوونی پێش كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی مان سیتی ئینگلیزی ده‌بێته میوانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ. رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی له‌م باره‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه كه كارلۆ ئه‌نچیلۆتی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ریال مه‌درید پشت به یاریزانی كرواتی لۆكا مۆدریچ ده‌به‌ستێت وه‌كو یاریزانی سه‌ره‌كی.. دوای چاكبوونه‌وه‌ی له پێكان، هه‌روه‌ها كاماڤینگا له‌باڵی چه‌پ. پێكهاته‌ی هه‌ردوو یانه‌كه‌ش بۆ یاریی ئه‌مشه‌و به‌مشێوه‌یه مه‌زنده ده‌كرێت:
* ریال مه‌درید
گۆڵپارێز (تیۆ كۆرتوا)
هێڵی به‌رگری (كارڤه‌خال، رۆدیگێر، ئالابا، كاماڤینگا)
هێڵی ناوه‌ڕاست (ڤالڤێردی، كرۆس، مۆدریچ)
هێڵی هێرشبردن (رۆدریگۆ، بنزیما، ڤینیسیۆس)
* یانه‌ی مان سیتی
گۆڵپارێز (ئیدرسۆن)
هێڵی به‌رگری (ستۆنز، رۆبن ده‌یاز، ئاكانگی)
هێڵی ناوه‌ڕاست (دی برۆین، رۆدری، گۆندۆگان)
هێڵی هێرشبردن (سێلڤا، گیریلیش، هالاند)