
خەبات: نەبەز عەزیز:- یانه‌ی به‌رشلۆنه پێشوازی له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یمار دا سێلڤا ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر یاریگای سیوتیڤای كامپ ن‌و، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه پاریس سان جێرمان ده‌یه‌وێـ خۆی له نه‌یمار رزگار بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی كیلیان مباپێ هه‌یه، هه‌روه‌ها گرفتی زۆریشی له‌گه‌ڵ هانده‌رانی یانه‌كه هه‌یه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا پێكانی زۆری هه‌یه، رۆژنامه‌ی (لۆ سپۆرت 10)ی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌رشلۆنه گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یمار ره‌ت ناكاته‌وه، شان به‌شانی هاوڕێكه‌ی لیۆنێل مێسی، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ده‌ووێت به مه‌رجه‌كانی یانه‌ی به‌رشلۆنه رازی بێت. كه ده‌بێت گه‌ڕانه‌وی نه‌یمار به‌خواستن بێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌رداربوونی بڕێكی زۆری موچه‌كه‌ی، یاخود ده‌بێت یانه‌ی پاریسی بیدات. ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی ته‌مه‌ن 31 ساڵ بۆنده‌كه‌ی تا ساڵی 2025 له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسی به‌رده‌وام ده‌بیت، له‌هه‌مان كاتدا یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌نیازه خۆی له‌چه‌ند یاریزانێكی باڵی هێرشبردن بفرۆشێت له‌وێنه‌ی (رافینا وڤیران تۆرێس و ئانسۆ فاتی) هه‌روه‌ها عبدولسه‌مه‌د زه‌لزولیشی ئه‌گه‌ر بۆندێكی باشی هه‌بێت.