
خەبات: نەبەز عەزیز:- تاكو ئێستا چاره‌نووسی یاریزانی یانه‌ی مان یونایتدی ئینگلیزی زێدان اقبال یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، ئاخۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق ده‌توانێت به‌شداری مۆندیالی ئه‌رژه‌نتینی خوار (20) ساڵی بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی واده‌ی ناردنی لیستی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌كان نزیك بۆته‌وه. ئیداره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی له یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو روونیكرده‌وه كه تاكو ئێستا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی كۆتایی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ده‌كه‌ت سه‌باره‌ت به به‌شداری كردنی ئیقبال. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه سه‌رۆكی تۆپی پێی عێراقی (عه‌دنان درجال له‌دوای سه‌ردانی كردنی یانه‌ی ئینگلیزی به‌ڵێنی له‌لایه‌ن یانه‌ی یونایتد پێدراوه كه كێشه‌كه له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه. پێویسته یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی لیستی (21) یاریزان كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كه‌ن له كۆتاییه‌كانی مۆندیالی لاوانی خوار ته‌مه‌نی 20 ساڵی له (10)ی ئه‌م مانگه بنێرێت كه ته‌نها 2 رۆژی ماوه. هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ده‌ستپێكی مۆندیال ده‌چێته بۆیینس ئایرێسی ئه‌رژه‌نتینی كه بڕیاره له 20 ئه‌م مانگه ركابه‌رییه‌كانی ده‌ست پێ بكات.