خەبات: نەبەز عەزیز:- یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌ستێره به‌دبه‌خته‌كه‌ی تیپه‌كه‌ی به‌ر له 48 كاتژمێر له رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی یانه‌ی مان سیتی له‌یاری چوونی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستهێنایه‌وه، ریال مه‌درید له یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا توانی به ئه‌نجامی 2-1گۆڵ له‌یانه‌ی ئۆساسۆنا بباته‌وه‌و ئێستاش خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ یاریی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر مان سیتی. به‌پێی ماڵپه‌ری فه‌رمی ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ فێرلان مێندی به‌شداری به‌شێك له مه‌شقه‌كانی یانه‌ی شاهانه كردووه، كه ماوه‌یه‌كی درێژه به‌هۆی پێكانه‌وه دوور كه‌وتۆته‌وه. ئه‌مه‌ش ئانچیلۆتی ناچاركردووه كه ئیدوارد كاماڤینگا له‌شوێنی ئه‌و یاری پێ بكات. بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی مێندی له باڵی راست. هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ریال مه‌درید به‌نیازه له‌هاوینی داهاتوو مێندی به‌هۆی زۆری پێكانه‌كانی بفرۆشێت.