بە درۆن هێرشکرایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا و کریملنیش دەڵێت، ئۆکرانیا هێرشەکەی ئەنجام داوە و “پوتن سەلامەتە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی نیسانی 2023، کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کریملن) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و ئامانج لە هێرشەکە تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، “هێرشەکە تیرۆریستی بووە و لەلایەن ئۆکرانیاوە ئەنجامدراوە، بەڵام هیچ زیانێک بەر سەرۆکی رووسیا نەکەوتووە و سەلامەتە”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا، کریملن ئاماژەی بەوەکردووە، “لە کاتێکی گونجاودا وەڵامی هێرشە تیرۆریستییەکە دەدەینەوە”.