خەبات: هەمزە سەرحان:- خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ چۆپی فەتاح بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بەناوی “گەڕیان” بڵاوكردەوە، گەڕیان” نوێترین كاری هونەریی چۆپی فەتاحە و بەرهەمێكی فۆلكلۆرە و وەك دیاریی جەژنی رەمەزان بۆ هەوادارەكانی، لە چەناڵی یوتیوبەكەی خۆی بڵاویكردەوە، ئازاو و هۆنراوەی ئەم بەرهەمەی فلكلۆرە و ئاریۆس كارە موزیكییەكانی بۆ كردووە، دەرهێنانی رەیان شیلازییە، وەزیر خالید كاری بەرهەمهێنانی بۆ بەئەنجام گەیاندووە، چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری كەركوك لە دایكبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەكەی ئەو شارەی بەجێهێشتووە و لە وڵاتی هۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەكەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوكردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیریی كردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی كچێكە بە ناوی “لیڤیا”.