خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- هونەرمەند و دەرهێنەر ڕێبوار محەمەد دەربارەی دوابەرهەمی هونەری گروپە هونەرییەكەیان قسەی بۆخەبات كرد و گوتی: وەك نەریتێكی كارو چالاكی گروپی هونەری خێزان لە بۆنە و ڕۆژە جیهانیەكانی ( فیلمی هەموومان كرێكارین) بەخۆبەخش بەرهەم هێنا، كەلە سیناریۆ و دەرهێنانیبەندە (ڕێبوار محەمەد) و وێنەی لایەن (قانع هۆلانگیراوە و نزیكی (20 ) ئەكتەر لە گەڵ كۆمەڵێك كرێكار بە شداری كردوە، كاری وێنە گرتنی لە ناو شاری سلێمانی بۆ ئەنجام دراوە ماوەی فیلمە كە (30 )خولە كە،دەربارەی چیرۆك و ناوەڕۆكی فیلمەكە گوتی: ناوە ڕۆكی فیلمە كە باس لە نە بونی ماف و پەراوێز خستنی چینی كرێكاران و زۆر كردنی كاتی كاركردنی كرێكاران، هەروەها نەبوونی پاراستنی مافی كرێكران كە ڕۆژانە چە ندین كرێكار لە كاتی كار كرنی لە باڵەخانە كان و لەشوێن كاركردنیان گیان لە دەست ئەدەن، بەبێ‌ ئەوەی هیچ قەرەبوی ماڵ و منداڵی بكرێتەوە،هەروەها پەیام لەم كورتە فیلمە ئەوەیە تاوانە خوێندكار و قوتابی واز لەخوێندنە كەی بهێنێت بۆ كرێكاری! ئەم فیلمە لە ڕۆژی دوو شەممە،ڕێكەوتی 2023/5/1 كاتژمێر 2:30 دقیقە لە هۆڵی خاك بەرامبەر ماركێتی زارا، نمایش دەكرێت هاتن بۆ هەمووانە.