هاتووچۆی هه‌ولێر شۆفێران له باره‌ی جۆرێكی نوێی سزادان ئاگادارده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م30ی4ی2023 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: سەرجەم شوفێرانی بەڕێزمان ئاگادار دەکەینەوە ،کەوا لەرۆژی 2023/5/1، تایبەتمەندی سزادان لەڕێگای کامێرەکانی چاودێری خێرایی، لەسەر نەبەستانی پشتێنەی دڵنیایی و بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی لێخوڕین، چالاک دەکرێت.
راشگه‌یاندراوه”هەر شۆفێرێک ئەو سەرپێچیانە بکات سزا دەدرێت لەسەری، بۆیە داوا لەهەمووان دەکەین کە بۆ سەلامەتی پابەندی یاساکان بن”.