فراكسیۆنی پارتی ، داوا ده‌كات دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، بۆ لادانی به‌ربه‌ستی یاسایی له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/4/2023، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوا ده‌كات دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، بۆ لادانی به‌ربه‌ستی یاسایی له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
فراكسیۆنی پارتی داوا له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت بۆ متمانه‌دان به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی هه‌ڵبژاردن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: “له رابردوو یه‌كێك له به‌ربه‌سته‌كان یاسای هه‌ڵبژاردن بووه، له ئێستاشدا لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌یه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و له‌مباره‌یه‌شه‌وه پارتیمان نه‌رمی زۆری نواندنووه.”