جوانا سانز، هاوسەری دانیال ئەلڤێسی ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، کە بەم دواییە داوای جیابوونەوەی لێکردبوو، ئاشکرایکرد دوای بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی هاوڕێیەتی نێوانیشیان پچڕاندووە، ئەمەش لە ڕێگەی وێنەیەکەوە هات کە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە سایتی “ئینستاگرام” بڵاویکردەوە، کە تێیدا ئەو شوقەیەی کە بە هاوبەشی لەگەڵ ئەلڤێس تێیدا دەژیا دەرکەوت، و پڕ بوو لە جانتا ئامادەبوو بۆ گواستنەوە.

سانز لەسەر وێنەکە کە لە یاداشتنامەکەیدا بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی: “ئەم قۆناغە كۆتایی دێت”، ئاماژەیە بۆ پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەستێرە بەڕازیلییەکە، وە سانز ماوەیەک لەمەوبەر ڕوونی کردبووەوە کە بڕیاری داوە بۆ هەمیشە لە ئەلڤێس جیا ببێتەوە، و بەم زووانە کەتەلۆنیا بەجێدەهێڵێت، جێی باسە ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە ماوەی دەستبەسەرکردنی پێش دادگاییکردنەکەی لە زیندانێکی کەتەلۆنیا بەسەر دەبات، چونکە تۆمەتبارکرابوو بە دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک لە یانەیەکی شەوانە لە بەرشەلۆنە.