دوای کۆتاییهاتنی ڕکابەرییەکانی نێوان مانچستەر سیتی و بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ، هەردوو یانە بەرەو ململانێیەکی نوێ لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ڕۆیشتن، سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە کە ململانێی نوێی نێوان هەردوو یانە لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ ماتیۆ کۆڤاسیچ دەبێت کە یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی چێڵسییە، چونکە هەردوو یانە چاویان لە بەهێزکردنی خاڵە لاوازەکانیانە وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی داهاتوو، بەگوێرەی ماڵپەڕی “N1″ی بۆسنی، بریکارەکانی کۆڤاسیچ لە لەندەن بوون بۆ دانوستان لەگەڵ سیتی بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە تیپەکەی گواردیۆلا بکەن، چونکە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئەو یاریزانە کرواتییەی لە تیپەکەیدا دەوێت.
لەلایەکی دیکەوە، تۆماس توخێلی ڕاهێنەری بایرن میونشن چاوەڕێی گەڕانەوەی لەگەڵ یاریزانە کرواتییەکەی تۆپی پێی کرواتی دەکرد، بەڵام ئەمجارەیان لە ئەڵمانیا، بەگوێرەی تۆڕی “سپۆرت 1″ی ئەڵمانی، پێشتر توخێل و کۆڤاسیچ باسیان لە کارکردنی پێکەوەیی لە دووری چێڵسی کردووە، جێگای سەرنجە یاریزانە کرواتییەکە کە لەم وەرزەدا 34 یاری تێدا ئەنجامدا، بە دوو گۆڵ بەشدارییان کرد، لە هەمان کاتدا گۆڵێکی تۆمارکرد.