یانەی مانچستەر یونایتد گرێبەستی ئەلیخاندرۆ گارناچۆی هێرشبەری ئەرجەنتینی نوێکردەوە، یانە ئینگلیزییەکە لە ماڵپەڕەکەیدا بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گارناچۆی بۆ ماوەی 5 وەرز ڕاگەیاند، و لە بەیاننامەکەدا هاتووە: مانچستەر یونایتد بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت کە ئەلیخاندرۆ گارناچۆ گرێبەستێکی نوێی واژۆکردووە کە مانەوەی لە گرێبەستەکەیداتا ساڵی 2028 درێژدەکاتەوە.