شەوی ڕابردوو 28/4/2023 چەکدارانی داعش لە نزیک گوێڕ لەسەر زێی گەورە دوو کەسیان ڕفاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان پیشەی یەکێک لەو دوو کەسە ڕاوەماسی و ئەوی دیکەشیان ئەندامی سوپای عێراق بووە، لە کاتێکدا لەسەر زێی گەورە لە نزیک گوێڕ خەریکی ڕاوەماسی بوون، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری داعشەوە ڕفێندراون، یەکیان بە دەست و قاچی بەسراوەوە لەسەر زێی گەورە بەجێ هێشتووە و ئەندامەکەی سوپای عێراقیشیان بردووەتە ئەوبەری زێیەکە و لەوێ کوشتوویانە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.