بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە بە هۆی كاركردن بۆ بەستانەوەی بۆڕی نوێ و كۆنی پڕۆژەی بۆڕیی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر، دوو رۆژ دانیشتووانی ژمارەیەك گەڕەك بێ ئاوی خواردنەوە دەبن.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەیە:-

بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست ئاگاداردەکاتەوە کەوا بەهۆی کارکردن بۆ بەستانەوەی بۆڕی نوێ کاربۆن ستیل تیرە ١٥٠٠ ملم لەگەڵ بۆڕی کۆن GRP تیرە ١٥٠٠ ملم لە (( پڕۆژەی پاراستنی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر)) ٫ ئەو هاوبەشانەی کەوا ئاویان لە ووێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز ٣ بۆ دابین دەکرێت بۆماوەی دوو ڕۆژ بێ ئاو دەبن و ووێستگەکە ڕادەگیرێت لە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٣٠/٤/٢٠٢٣ دەست پێ دەکات تاکو ئێوارەی رۆژی دووشەممە بەرواری ١/٥/٢٠٢٣ بە هیوای ئاگاداربوون و هەماهەنگی .