وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، حکومەتى فیدراڵى گەیشتووەتە قۆناخەکانى کۆتایی جێبەجێکردنى رێککەوتن لەگەڵ هەولێر لەبارەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان و لە چەند رۆژى نزیکى داهاتوودا دەستپێکردنەوەی هەناردەکە رادەگەیێنن. راشیگەیاند، سۆمۆ سەرقاڵى گرێبەستە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەى نەوتى کوردستان دەکڕن.

رۆژی 28ى نیسانى 2023 میدیاى فەرمیى عێراق لە زارى حەیان عەبدولغەنی، وەزیرى نەوتى عێراق بڵاویکردەوە، حکومەتى ناوەندى گەیشتووەتە قۆناخەکانى کۆتایی جێبەجێکردنى رێککەوتن لەگەڵ هەولێر لەبارەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان، گوتيشى، “چەند رۆژى نزیکى داهاتوو دەستپێکردنەوەی هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان رادەگەیێنین.”