خەبات: شيلان نەقشبەندي – ئیستەنبول:- هەرچەندە بوونی کەشتییەک بە ناوی کوردستان، لە مێژووی کورد و نوقمبوونی لە ٧ی تشرینی دووەمی ١٩١٠دا، بە باشی نازانرێت، بۆيه به پێويستم زاني كه باسي ئەو كەشتيه بكەم كه بەناوى كەشتي كوردستان بووه سەردەمى سولتان عبدالحميد دووەم و چى زانياريیەك هەيه، لەسەر ئەم كەشتيەوه لەئەرشيفي عوسماني و هەندێك سەرچاوە توانيم ئەم زانيارییانەى لە سەر كۆبكەمەوە، لەنێوان ساڵانی ١٨٤٧ بۆ ١٨٦٧ پارێزگای کوردستان لەساڵنامەکاندا (تقويم ساڵانەى عوسمانى)وەک سەر بە حکوومەتی ناوەندی، کە لە پارێزگای کوردستان دامەزرا و ناسێندرا، بەڵام لە ساڵنامەى ساڵی ١٨٦٧دا وشەی “کوردستان” سڕاوەتەوە و “دیاربەکر”ی لەسەر دانراوە.
پارێزگای کوردستان، خرایە ناو (شەريكەی خيرى) و یەکێک لەو کۆمپانیایانە، کە لە کاتی خۆیدا ٧٧ کەشتیی هەبوو. هه ر يەكێك لەم كەشتيانه بەناوى ئەو جوگرافیایە دەكرد، بەو پارەیەی کۆمپانیاکە كۆی دەكردەوه، كەشتى كوردستان به (پارەی کۆکراوەی شارەکانی وەک دیاربەکر، ئەرزرۆم، وان، مامورەتولعەزیز (ئلازيغ)، بیتلیس و هتد). (- ئه رشيفي عوسماني سه روكايه تي وزيران B.O.A. İ.D.H.13629.)
ناوى كەشتيەكان: چراغان، تۆپکاپی، بێشیکتاش، بەیلەربەیی، تارابیا، سوڵتانیە، بێبەک، ئەستەنبوڵ، بالتالیمانی، ڕومەلیهیساری، ئانادۆڵوهیساری، ئەوروپا، ئاسیا، فیرات، شات، جەیهون، سەیهون، دانوب، مێریچ، تونجا، بورسا، ئێدیرنێ، بۆسنە، کوردستان. (BOA. İ.DH؛ 227-013629-2.1)ئه رشيفى عوسمانی ٢.١-٠١٣٦٢٩-٢٢٧
کەشتی کوردستان.
ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمیدى دووەمدا زۆر لاوازبوو، بۆيه هەڵسا بە دامەزراندنی دامەزراوەیەک بەناوی دەنیز هومايون (دەرياى هومايون) بۆ خۆپاراستن له دەوڵەتانی ئەوروپا، كه سەرنجیان لەسەر دەسەڵاتی دەریایی دابوو. بۆ دامەزراندنی هێزی دەریایی دروست كردني كەشتي نوێ هێزێکی ئابووری جددی پێویست بوو. لە سەردەمێکدا کە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی قەرزار بوو و بارى ئابوورى باش نەبوو. هەڵسا بە دامه زراندني “فەرمانگەی گشتی قه رز” بۆ پێدانی قەرز و بەشێکی بەرچاو لە داهاتی باجی دەوڵەت، لە ڕێگەی ئەم نووسینگەیەوە دەگواستەوه بۆ بەهێزكردني هێزى دەريايي بەڵام بەمەش هيشتا نەيان تواني چارەى بكەن.
بۆيه بڕياريان دا، كه کەشتییەکان تەنها بە هاوکاری خه ڵك (هاوڵاتيان) دەتوانرێ بكرێت. له ئەنجامدا کەشتیەکان بەو پارەیەی کە لە شارەکانی كوردستان وەک دیاربەک، ئەرزرۆم، وان، ئێلازیغ و بیتلیس کۆکراونەتەوە کڕدراون. ناوی يەكێكيان ناويان نا(كوردستان). بەڵام بەداخەوه كەشتي کوردستان لە ڕێگای مانچستەر و بەسرە له باشووری دوورگەکانی سیلی نوقم بوو بێ ئەوەی هۆی نقوم بوونی دیاربێت..
تاکو ئێستا تەنها یەک زانيارى تەواو يان شوێنەوارێك لەم کەشتییە نەماوەتەوە، تەنها بەردیک لەسەر گۆڕێکەو خاچێکی لەسەرە وهەندێك وشە لەسەر ئەم خاچە نووسراوە..
وشەکانی سەر خاچەکە بریتین لە: “ئەم خاچەیە بۆ یاد دانیشتوان و بەرپرسانی ئەو وڵاتەیە کە ئەو ١٧ تەرمەیان کۆکردەوە بريتي بوون لە سەرنشینانی ‘کوردستان’ کە لە ٢١ی ئۆکتۆبەری ١٩١٠ لە دەریادا ون بوون. خانەوادەي (هيزو) كە خاوەنی موڵكەكه بوون رێگەياندا ئەم خاچەیە لەسەر ئەم زەوییە تايبەتييه دابنرێت بۆ رێزلێنان بۆ كۆمپانياي ئینگليز- جەزائر له لەندەن.
هەروەها زانياریيەكى تر كە لەيادي ١٠٠ ساڵەى ئەم رووداوه كۆمەڵەى دامەزراوەى (كارگ هير) لە شارۆچكەی بروتون لە بەرنامەی لێ تلگرام داواي لە مێژوونووسان و بنكەي دەريايي كرد، گەر هەر مەعلوماتێك هەبێت دەربارەی كەشتي كوردستان وە سەرنشينەكانی، يان چۆنيەتي نقوم بووني، يان پاشماوەكەى ژمارەی خنكاوەكان، يان رەگەزنامەی سەرنشينەكان، بەڵام نەيتواني هيچ معلومات بەدەست بهێنێت تەنها ئەوە نەبێت، كه کەشتییەکە لە١٦ی نیسانی ١٩٠٦ لەلایەن کۆمپانیای کەشتی هەڵمی ئینگلیز-جەزائیرەوە دروست كراوه، له ناو دەريا دابه زى کە بنکەکەی لە شاری سوانزییە لە کەنارەکانی وێڵز. بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەو سەردەمه کوردستان بە فەرماندەیی کاپتن مانينگز بووه، ڕۆژى ١٤ ئوكتۆبەر لە شارى مانجستەر بەرێكەوت و دەبێ لە رۆژى ٢٨ نۆڤمبەر بگاتە شاری مارسیلیا و لەوێ سەرنشینەکان هەڵدەگرێت..
لە چاپى (٦)ى نۆفمبەر ساڵي ١٩١٠ی ڕۆژنامەی (نيۆرك تایمزدا )هاتووە کە دوو ڕزگاربووی کەشتییەکە لە (٥)ى نۆفمبەر گەیشتوونەتە دوورگەکانی کەناری. دەوترێت کەشتییەکە بە دووری ٦٠ میل لە دەروازەی کەناڵی ئینگلیزییەوە نوقم بووە، لە باشووری دوورگەکانی سیلی کە دوورگەیەکی بچووکی بەریتانیایە. ئەو دوو سەرنشيني كەشتيیەكه رزگاريان بووە، كە یەکێک بوون له (١٠ )كەسەى کەتوانیان سواری تاکە بەلەم بن کاتێک کەشتییەکە نوقم بوو. دوای بیست و شەش کاتژمێر ڕزگاربووان لەلایەن دەریاوانێکی بەریتانی ڤینسێنتەوە هەڵگیران و لە ٢ی نوفمبر سوارى كەشتى هەڵمی ئەڵمانی سانتا ئورسولا بوون لە كەنارى دابەزێنران هەشت كەسەكەى تریان بەهۆی تەقینەوەیەکەوە یان بەهۆی خنکانەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی بریسبان کوریەر، ٤٦ کەس لەناو کەشتییەکەدا گیانیان لەدەستداوە، کە لە ١٧ ئەم مانگەدا نوقم بووە و دوو کەسیش ڕزگاریان بووه، هەروەها لە ڕۆژنامەی (وطن) توركي لەسەر ئەم بابەته خاتوو عايشەگول دونمز ڕۆژنامەنووس باسي كردووه ٢٩-٩-٢٠٢١ ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کە لە سەردەمی عەبدولحەمیددا لاواز بوو، بە دامەزراندنی دامەزراوەیەک بە ناوی هومایونی دەریایی بۆ ئەوەی دژی دەوڵەتانی ئەوروپا بوەستێتەوە، سەرنجی لەسەر دەسەڵاتی دەریایی بوو. بەڵام بۆ دامەزراندنی هێزی دەریایی پێویست بە هێزێکی ئابووریی جددی بوو. لە قۆناغێکدا کە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی قەرزاری گەورە بوو، “نووسینگەی دویون ئومومی” بۆ پێدانی ئەو قەرزانە دامەزرا و بەشێکی بەرچاو لە داهاتی باجی دەوڵەت لە ڕێگەی ئەم نووسینگەیەوە بۆ ئەو قەرزانەی کە باسی لێوە دەکرێت دەنێردرا. ئەو کەشتییە تەنیا بە هاوکاریی خەڵک دەتوانرا دروست بکرێت.
لەڕاستیدا کەشتییەک بەو پارەیەی لەشارەکانی وەک دیاربەکر، ئەرزروم، وان، ئێلازیغ و بیتلیس کۆکرایەوە کڕدرا. ناوی ‘کوردستان’ بوو. بەڵام کوردستان لە ڕێگای مانچستەرەوە بۆ بەسرە، لە باشووری دوورگەکانی سیلی نوقم بوو. تەنها یەک شوێنەواری ئەم کەشتییە ماوە و ئەویش بەردی گۆڕێکە کە خاچێکی لەسەرە. وشەکانی سەر خاچەکە بەم شێوەیەن: “ئەم خاچەیە بۆ یادی کاپتن و ئەفسەر و تیمی کەشتی و سەرنشینانی کەشتیی ‘کوردستان’ کە لە ٢١ی ئۆکتۆبەری ١٩١٠ لە دەریادا ون بوو، هەروەها دانیشتوان و دەسەڵاتدارانی وڵات کە ئەو ١٧ تەرمەی کۆکردەوە کە لە کەناردا شۆردرابوون، هەروەها نێزۆ کە مۆڵەتی دانانی ئەم خاچەی لەسەر ئەم خاکە دا، لەلایەن کۆمپانیای لەندەنی ئینگلیز-جەزائیرەوە وەک دەربڕینی سوپاسگوزاريەوه دانرا.
– دادگاى مانجستر
ئەمەش پاش ساڵێك دوای رووداوەكە دادگاى مانجستر ساڵى (١٩١١)
(ژمارە 7435) کوردستان” (س.س..یاسای کەشتیوانی بازرگانی، ساڵی ١٨٩٤.
لە بابەتی لێکۆڵینەوەیەکی فەرمیدا کە لە دادگای دانیشتنەکان، مانچستەر، لە ٢٨ی شوبات، یەکەم، ٢، ٣، ٤، ٦، ١٣tb، ١٦ و ٢٠ی ئازاری ١٩١١، لەبەردەم EDGAR BRIERLEY, Esq.، بە یارمەتی… دەریاوان E. H. M. DAVIS، C.M.G.، فەرماندە
L. W. BAYLDON, R.N.R., و W. H. BRODRICK, Esq., M.I.M.E., لە بارودۆخی ئامادەبوون لە دامەزراندنی و لەدەستدانی s.s. “کوردستان”، لە سوانزی، کە بەهۆیەوە لەدەستدانی ژیان ڕوویدا، لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩١٠ یان نزیکەی، لە دەوروبەری دوورگەکانی سیلی.
ڕاپۆرتی دادگا.
دادگا بە وردی لێکۆڵینەوەی لە بارودۆخی ئامادەبوونی قوربانییە کەشتیوانییەکەی سەرەوە کردووە، بەو هۆکارانەی کە لە هاوپێچی ئەم بابەتەدا هاتووە، بۆی دەردەکەوێت کە لەدەستدانی کەشتییەکە بەهۆی هەندێک برینەوە بووە کە تووشی بووە، کە بووە هۆی ئەوەی ئاو لەسەر بەندەرەکە دروست بکات لایەنی ژمارە 2 گرتن و لە ئەنجامدا، بە هاوبەشی لەگەڵ بایەکی بەهێز و دەریایەکی بەرز لە چارەکی ڕاست، بۆ لیستکردن بۆ بەندەر بە پلەیەکی بەردەوام زیادبوون، تاوەکو لە کۆتاییدا وەرگەڕاوە و نوقم بوو. سەبارەت بەوەی کەی و چۆن ئەو جۆرە برینداربوونە تووشی بووە، دادگا پێی وایە هیچ بەڵگەیەکی بەس نییە کە بتوانێت لەسەری بگاتە هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی.
بە بەرواری ئەم ٢٠ی ئازاری ١٩١١.
ئێدگار بریێرلی، دادوەر.
ئێمە لەم ڕاپۆرتەی سەرەوەدا هاوڕاین. ئی دی. هـ.م.دەیڤس، وود بەیڵدۆن، و.هـ.برۆدریک، هەڵسەنگێنەران. ge. هاوپێچی ڕاپۆرتەکە، ئەمە لێکۆڵینەوەیەک بوو لە بارودۆخی ئامادەبوونی لەدەستدانی کەشتی هەڵمی بەریتانی ” کوردستان ” و بوو.” لە دادگای دانیشتنەکانی دادگاکانی شار، مانچستەر، لە ٢٨ی شوبات، و یەکەم، ٢، ٣، ٤، ٦، ١٣tb، ١٦ و ٢٠ی ئازاری ١٩١١، لەبەردەم ئێدگار بریرلی، ئێسکوایر، دادوەری یارمەتی بۆ شاری… مان-چێستەر، بە یارمەتی دەریاوان E. H. M. Davis، C.M.G.، فەرماندە L. W. Bayldon، R.N.R.، وەک هەڵسەنگێنەرانی دەریایی، و W. E. Brodrick، Esquire، M.I.Mech.E.، وەک هەڵسەنگێنەری ئەندازیار. بەڕێز ئەی پی لۆنگستاف، بە ڕێنمایی بەڕێز ئێچ. گالۆوەی، خەڵکی مانچستەر، بۆ دەستەی بازرگانی ئامادەبوو.
بەڕێز لویس نۆئاد، بە ڕێنمایی بەڕێزان و.م. ئەی کرامپ و کوڕەکەی، لە لەندەن، نوێنەرایەتی ئینگلیز-جەزائیری دەکرد، کۆمپانیا، خاوەنەکانی “کوردستان” هیڵ، ک.سی.، بە ڕێنمایی بەڕێزان پارکەر، گارێت و کۆمپانیا. لە لەندەن، uppenred بۆ گرێبەستکارانی بارهەڵگر، بەڕێز ڤی دی هاین (بەڕێزان هال، دیکنسۆن و کۆمپانیا) بەناوی کۆمپانیای کەناڵی کەشتی مانچستەرەوە سەیری دانیشتنەکانی کرد، و بەڕێز ئەی. ت.میلار دوای…
سێ ڕۆژ فیراتەکە بۆ بەڕێزان ڕۆسکۆ و گیڤن، ڕووپێوکاران دەرکەوت، کە لایەنی لێکۆڵینەوەکە بوون. هەروەها بەڕێزان ستریک، جۆناس، واکەر و باری لایەنی لێکۆڵینەوەکە بوون، و لەلایەن بەڕێز. لویگ نۆئاد. ەکە “کوردستان”، ژمارە فەرمی 122810، لە… کەشتی هەڵمی بەریتانی کە لە پۆڵا دروستکرا، لە ساڵی ١٩٠٦، لەلایەن کۆمپانیای کلاید کەشتیسازی و ئەندازیاری، لیمیتەد، لە گلاسکۆ، و لە بەندەری سوانسن تۆمارکرا.
كۆتايي:
توانيم هەر ئەوه نده بەڵگه كۆبكەمەوه لەسەر ئەم كەشتیيەوه ده بێ ئاماژه بەوه بكەم كە ديار نييە سەرنيشاني ئەم كەشتييە چ رەگەزێك بوونە بەڵام موسلمان بوونەو سەر بە دەوڵەتي عوسماني بونەوه ديارنييه كوردي تيدابێت يان نا.











