یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوبژیوانی یارییەکەی چێڵسی و ڕیال مەدریدی راگەیاند کە بڕیارە ئەمشەو لە “ستامفۆرد بریج” بەڕێوەبچێت، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یەکێتی ئەوروپا ناوبژیوانی ئیتاڵی دانیێل ئۆرساتۆی وەک ناوبژیوانی یارییەکەی چێڵسی و ڕیال مەدرید دەستنیشانکرد، کە شەممەی ڕابردوو لە یارییەکەی خولی ئیتاڵیای لەنێوان بۆلۆنیا و میلان بەڕێوەبردبوو، ڕیال مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، چوارشەممەی ڕابردوو، بە دوو گۆڵ لە چێڵسی بردەوە و یاریی گەڕانەوەش ئەمشەو لە ستامفۆرد بریج بەڕێوەدەچێت.