دایکی یاریزانی پاریس سانجێرمان کیلیان مباپێ و فایزا ئەلعەماری باسی لە کێشەی کوڕەکەی کرد لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەهۆی مافی وێنەوە، دایکی مباپێ دەڵێت: توڕە بوو و دواتر وەک هەمیشە تەلەفۆنی بۆ کردم، کاتێک دەیەوێت هەر کارێک لە سۆشیال میدیا ئەنجام بدات، پێشتر کاتێکی بۆ تەرخان دەکرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بە دوو سێ کەسەوە بکات.
وە بەردەوام بوو و وتی: “من لە نیگەرانییەکانی تێگەیشتم و لە هەمان کاتدا پێم گوت ئێستا کاتی وەڵامدانەوە نییە، با بابەتەکە تێپەڕێت و هەمیشە کاتێکی بەس دەبێت بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان، بەڵام مباپێ ئامۆژگاری دایکی وەرنەگرت و لە وەڵامدا وتی: نامەوێت چاوەڕێ بکەم، دەرئەنجامەکانی دەزانم و قبوڵیان دەکەم. ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەموو کەسێک شێوازی پەیوەندیکردنی جیاوازی هەیە، هیچ ململانێیەک نەبووە، ئەو ئارگیومێنتەی کە کیلیان بۆ ڕەفتارەکانی دەیبینێت پێگەی خۆیەتی لە ژووری جلگۆڕین” لە کۆتاییدا وتی: پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە جا کیلیان بمێنێتەوە یان بڕوات، یاریزانەکان دێن و دەڕۆن.