خەبات: مسلم دۆلەمەری:- ئافرەتی كورد هەمیشە خاوەن هێزو و توانا بووە لەزۆربەی بوارەكانی ژیاندا وتوانیویەتی بەكردار لە نێو كۆمەلگادا هێز وتوانای خۆی وەدەرخات، ئەفسانە شاكر نموونەیەكەلەو ئافرەتانەی كەتوانیویەتی توانای خۆی لەبواری وەرزشیدا بەدەربخات و ببێتە ڕاهێنەرێكی سەركەوتوو بۆ ڕاهێنانی ئافرەتانی سۆران لە وەرزشە جۆراوجۆرەكاندا، لەوەلامی چەند پرسیارێ، ئەفسانە شاكر باس لەژیانی وەرزشی خۆی دەکات.
*ئەفسانە كێیەو كەی دەستی بەوەرزش كردووە؟
– من ئەفسانە شاكر تەمەنم 30 ساڵەو خەلكی سۆرانم، لەتەمەنی 8 ساڵیدا لەولاتی ئێران دەستم بەوەرزش كردووە سەرەتا لەپایسكلسواری دەستم پێكرد و دواتر چوومە هۆلی جیمناستیك، دوای گەرانەوەمان بۆ كوردستان، یەكەم كچ بووم لەسۆران كەتوانیم كۆسپ وتەگەرەكان لەبەردەم ئافرەتان بشكێنم، كە بتوانن پایسكلسواری و وەرزشی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن، تئێستا تەمەنم بۆتە 30 بەردەوامم لەپایسكلسواری وڕۆژانە بۆچوونە سەركار م بەكاری دێنم.
*كەی وەك ڕاهێنەرێك دەست بەكاربووی و تاكو ئێستا بەشداری چەند خولی ڕاهێنەرایەتیت كردووە؟
– كاتێ لەولاتی ئێران گەراینەوە ئەوكات تەمەنم تەنها 13 ساڵان بوو بەلام شارەزایی باشم لەبواری وەرزشی هەبوو بەتایبەت جیمناستیكی ئافرەتان، ئەوكاتیش لەسۆران وەرزش بۆئافرەتان كارێكی عەیبە بوو، من ڕۆژەك سەردانی هۆلێكی وەرزشی پیاوانم كردوو پێشنیارمكرد كاتێك بۆ وەرزشی ئافرەتان دیاری بكەن منیش وەك ڕاهێنەرێك وانەیان پێدەدەم، خاوەن هۆلەكە سەری لەمن سورما چونكە تەمەنی من زۆر بچوك بوو و هەروەها وەرزشیش لەسوران بۆئافرەتان ئەستەم بوو، بەلام لەكۆتاییدا توانیم بەكردار بسەلمێنم كەمن دەتوانم ڕاهێنەرایەتی بكەم و زۆریش سەركەوتوو بووم ، تاكو ئێستاش بەردەوامم، سەبارەت بە خولی ڕاهێنەرایەتی بەلێ دوای ئەوەی كەتوانیم سەركەوتووبم لەوانە وتنەوەم بە كچان لەبواری جیمناستیكی بەشداری ژمارەیەك خولی تایبەت بەڕاهێنەرایەتی بووم لە ( هەولێر، شەقلاوە، دهۆك، سۆران)، جگە لەمانە بەشداری دەیان خولی تری تایبەت بە وەرزشی جۆراوجۆر بوومە كە لەلایەن ڕێكخراوە بیانیەكانەوە ئەنجامدرا و نۆ بڕوانامەی جۆراوجۆرم بەدەستهێناوە.
*وادیارە ماوەیەكە هۆلێكی وەرزشی تایبەت بەخۆت هەیە چەند جۆر وەرزش لەهۆلەكەت ئەنجام دەدرێت؟
-بەلێ سوپاس بۆخودای گەورە لە 4-12-2022 دوای هەول و ماندووبوونێكی چەند سالەم توانیم بەئاواتەكەم بگەم و هۆلێكی تایبەت بەخۆم بكەمەوە بەناوی هۆلی ( ئەفسانە گێم ) لەسۆران، لەهۆلەكەمدا چەندین وەرزشی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت لەوانە ( فیتنس، لەشرێكی، ئەیرۆبیك، دابەزین و زیادكردنی كێش، زۆمبا، یۆگ ) ئەم جۆرە وەرزشانە هەموویان زۆرپێویستن بۆلەشی مرۆڤ بەتایبەت ئافرەتانمان.
*بەشداری ئافرەتان لەوەرزشی جۆراوجۆرلەچ ئاستدایە و زیاتر گەنج یان بەتەمەنەكان سەردانتان دەكەن؟
– لەگەڵ ئەوهەموو هەوڵ وتێكۆشانەی كەچەندین سالەكردوومە لەسۆران سوپاس بۆخودا ئاستی ئافرەتانمان گەیشتۆتە ئەو رادەیەی كەڕۆشنبیری وەرزشی بكەن بەهاوڕێی ڕاستە قینەی ژیانیان و ڕۆژبەڕۆژ ژمارەیان لەزیادبووندایەو بەشداری جۆرەها وەرزشیش دەبن، خۆی وەرزشكردن تەمەن ناناسێت بەلام ئەوانەی زیاتر سەردانمان دەكەن تەمەنیان لەنێوان 17 بۆ 60 ساڵە ئەوانەی تەمەنیان لەسەرەوەیە زیاتر ئەوئافرەتانەن كە توشی نەخۆشی درێژخایەن یان بڕبڕەكانی پشت و ئازاری جومگەكانیان بوونە.
*بەرنامەی داهاتووپەیامت بۆئافرەتانی سۆران چییە؟ لەبەرنامەمدایە هۆلێكی گەورەی تایبەت بەپێشبڕكێی وەرزشی جۆراوجۆر و وەرزشی پایسكل سواری بۆئافرەتان بكەمەوە بۆئەوەی ئافرەتانمان زیاترسود و چێژ لەوەرزش وەربگرن,وەپەیامیشم بۆئافرەتان ئەوەیە كەوەرزش بكەن بە هاوڕێی ڕاستەقینەی خۆیان چونكە وەرزش شتێكە هیچی لەئێوەناوێت تەنهالەشێكی ساغ وتەندروست رێكو جوان نەبێت.
