درۆنێک لە نزیك هێزەکانی پێشمەرگە له زوورگه‌زراو له سنووری پارێزگای هه‌ولێر کەوتە خوارەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/4/2023، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری زوورگه‌زراو له میحوه‌ری (5) رايگه‌یاند: شەوی رابردوو درۆنێک له ناوچه‌ی زوورگه‌زراو به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه سووڕاوه‌ته‌وه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش چاودێرییان كردووه و له‌وكاته‌دا کەوتووه‌ته خوارەوە.
گوتیشی، به‌دواداچوونمان كردووه درۆنه‌كه هی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان نییه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری كوردستانه‌وه هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، تا ئێستاش روون نییە درۆنه‌كه هی چ وڵاتێکە.
كه‌وتنه خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه هیچ زیانێكی گیانیی و ماددیی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.