خەبات: سولین سلێمان:- دڵنیا رەزازی خاتونە هونەرمەندی شۆخی كورد بۆ یەكەمجار لە دیمانەیەكی تایبەت بە رۆژنامەی خەبات سەبارەت بە كاری هونەری نوێترین كارو چالاكیەكانی بەم شێوەیە وڵامی كۆمەڵێك پسیار دەداتەوە:
*سەرەتای دەسپێكی تۆ بۆ ناو كاری هونەری چۆن دەستی پێكرد؟
سەرەتای دەستپێكردنی كاری هونەری من دەگەڕێتەوە بۆ منداڵیم لە تەمەنی ٤ بۆ ٥ ساڵی ، كاتی پێشمەرگایەتی دایك و باوكم كە لە شاخ بووین، دایكم و باوكم سەرەتا هەوڵیان دا دەستكەم بە گۆرانی گوتن. ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە كە دایكم هەستی بە وە كرد كە توانای ئەوەم هەیە كە گۆرانی بڵێم ، بۆیە دایكم زیاتر هانمی دا. كاتێ گەورەتر بوم، بە تایبەت لە سوید كە بووین، هەوڵی زیاتری دایكم بوو كە بەرداوم بۆ گۆرانی گوتن.
*تا ئێستا خاوەنی چەند ئەلبوم ڤیدیۆ كلیپیت و یەكەم ڤیدیۆ كلیپیت بڵاو كردەوە ناو و ساڵی؟
یەكەم كلیپی من گۆرانی “دووری تۆ” بوو. ئەو گۆرانیە كە لە ئەلبومی “چاوەڕێ بووم” دروست كرا بوو كە ئەلبومی دایكم بوو وە دوای كۆچی دایكم من ئەو گۆرانیەم بۆ دایكم خوێند وە لە یەكەم ساڵیادی دایكم لە ساڵی 2006 بڵاو بوەوە. یەكەم كلیپی من بەوە دەستی پێ كرد. دوایین كلیپی من ئەوەیە كە بە بۆنەی ئەو بارۆدۆخەی ئێران و بە تایبەت ڕۆژهەڵات سەبارەت بە ڕاپەرینی “ژینا” تۆمارم كرد كە بە ناوی “بۆ ئازادیە”. بە گشتی خاونی ٤ كلیپم كە بریتین لە: “دووری تۆ”، “لەو ڕۆژەوە”، ” كە شەو دا دێ”، وە “بۆ ئازادی”. بە هیوام كە كارەكانم بە جوانی برواتە پێشەو وە بتوانم ٤كلیپی تر تۆمار كەم.
*كێیە زیاتر پشتگێریت دەكات بۆ بەردەوام بونت؟
بە گشتی هەموو بنەماڵەم بە شێوەی جۆراوجۆر پشتگیریم دەكەن كە بەردەوام بم بۆ كاری هونەری زیاتر، بەڵام زیاتر لە هەمۆ كەس هەستی خزمەت كردن بە كۆماڵگا گەورەترین هاندەرە بۆ من كە كاری باشتر و زیاتر پێشكەش بكەم وە هەروەها بەردەوام بم بۆ خزمەت بە گەل و نیشتمانە جوانەكەم.
*ئەزمونی خۆت وەك پێشكەشكارێك چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
لە ڕاستی من پێشكەشكار نیم وە بیرشم لە وە نەدەكردەوە كە كاری پێشكەشكاری بكەم وە هەروەها خۆم بە پێشكەشكار نازانم و نازانم دەتوانم خۆم وەك پێشكەشكارێك دا بنێم ! بەڵام ئەزموونی پێشكەشكاری كە لە دایك و باوكم دی لە پێشەوە، كە باوكم بەرنامەی جۆراوجۆری كردووە ، دایكیشم بەرنامەی خۆی هەبوو كە ناوی یەكێ لە بەرنامەكانی دایكم ” ئاستی ژیڵەمۆ” بوو. لە خانەوادەی ئێمە كاری هونەری بێ سنورە وە كاتێ دەگاتە كاری هونەری سنووری وا نیە و ئەگەر پێشتر ئەزموونی وایشمان نەبێ هەوڵی خۆمان دەدەین ئەو ئەزموونە وەرگرین وە هەروەها هەوڵ دەدەین بە باشترین شێوە ئەو ئەزموونە جێ بە جێ كەین كە بە دڵی خەڵك بێ. تاقی كردنی ئەزموونی تازە لە خۆیەوە چەلنجێكە كە ئەبێتە هۆكاری قەبووڵ كردنی كاری تازە وە هەروەها تەقالای زیاتر. بەڵام كاری پێشكەشكاری كارێكی ئاسایی نیە. ڕاگرتنی كەسەیاتی خۆت وە هەروەها پێشكەش كردنی كارێكی ڕێك و پێك كە بەدڵی هەمووان بێت بە ڕاستی شارەزایی تایبەتی دەوێت كە دەبێ هەوڵی تایبەتی بۆ بەدەی.
*نوێترین كاروچالاكیەكانت چی دەبێت؟
چەن هەفتە لەمەو پێش گۆرانی بۆ “ئازادی”م بڵاو كردەوە هەروەها بەرهەمی نوێ وە كاری تازەم بە دەستەوەیە. خەریكی چەند گۆرانی تازەم كە هیوادارم بە زووترین كات پێكەشیان بكەم و بڵاویان بكەمەوە.