
خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- فیلمی (مرۆڤ و ژینگە ) لە سیناریۆ و دەرهێنانی: ڕێبوار محەمەد و كامێراو مۆنتاژ باوە ڕ ڕە فیقە ،دەربارەی ئەم فیلمە ڕێبوار محەمەد تایبەت قسەی بۆخەبات كردو گوتی:فیلمی مرۆڤ و ژینگە نزیكی (20) ئە كتەر لە گەڵ كۆمەڵێك كرێكاری پاك كەرە وە بە شداری كردوە ،كاری وێنە گرتنی لە ناو شاری سلێمانی و قەرە داخ بۆ ئەنجام دراوە ماوەی فیلمەكە (30) خولە و ناوە ڕۆكی فیلمە كە باس لە بێویژدانی مرۆڤ بەرامبەر ژینگە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاك و بێ گوێ دان بە بەهای مرۆڤایەتی و شارستانێتی و نەخۆش كەوتنی هاو نیشتمانیان و هەست بە بەرپرسیارێتینەكردن بەرامبەر خەڵك و خوای گەورەش، لە فەرمودە ی پێغەمبەری ئیسلام هاتوە باس لە پاك وخاوێنی دە كات، كە دە فەرموێت: (پاك و خاوێنی لە باوە ڕە وە یە) دەرهێنەری فیمەكە زیاتر قسەی كردو گوتی:هەروەها ناوەڕك جگە لەپیسكردنی ژینگە باس لە بڕینی داری دارستانە كان و سووتاندنیان و لێدانی (22) هەزار بیری ئاو كە كاریگەری لەسەر وشكە ساڵی هەیە! وە پیس كردنی سەیرانگا و فڕێ دانی خۆڵ و خاشاك بە هۆی گە شتیارانەوە ، ڕژاندنی نەوت و گاز لە چوار دەوری مۆلیدە ئەهلیەكان كەلە دوای باران بارین تێكەڵ بە ئاوی ژێرزەوی ئەبێت، كاریگەری یاریە ئاگرینە كانی سەری ساڵ و دوكەڵی ئۆتۆمبیل و سپلێت و بەداخەوە زۆر شتی دیكەهۆكارن بۆ پیس بونی ژینگە، رێبوار زیاترگوتی ئامانجی ئێمە لەم فیلمە هۆشیار و پاراستنی ژینگەی وڵاتەكەمانە، كەژینگەكەمان خەریكە توشی كارەسات دەبێت و پاراستنی ئەركی سەرشانی هەموومانە،جێی باسە ئەم فیلمە بە لە ڕۆژی ژینگە لەبەرواری 16-4-2023 لە هۆڵی خاك لەشاریسلێمانی كاتژمێر (30/2) پاش نیوەڕۆنمایش دەكرێت.