دیار كازم
له ناو كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتیدا خه‌ڵك زۆر خۆی كه‌م ده‌كاته‌وه به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن (انكار الذات) به كوردی خۆمان ده‌سته‌واژی ته‌واوم بۆ نیه به‌ڵام خۆ كه‌مكردنه‌وه یان خۆ له‌ناوبردن یان خۆ چه‌وساندنه‌وه نازانم چی بۆ دابنێم گرنگ له مه‌به‌سته‌كه بگه‌ن، زۆر جار كه ده‌چینه لای كلینیكی پزیشكێك بۆ چاره‌سه‌ركردن به پاره‌ی خۆت چویته لای، به‌ڵام ناوبراو ئه‌وه‌نده خۆی كه‌مده‌كاته‌وه له بیرده‌كاته‌وه بۆ چی هاتووه ئه‌وه‌نده رێزی لێده‌گرێت بێ ئه‌وه‌ی بزانیت ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بیت ئه‌م پزیشكه هیچ به‌هایه‌كی نابێت، یان ده‌چێته لای فه‌رمانبه‌رێكی حكومی ناوبراو ئه‌وه‌نده پێ بكرێت كاره‌كه‌ت قورس ده‌كات و ئیشت بۆ ناكات، یان ئه‌گه‌ر كاره‌كه نه‌بوو به زه‌رده‌خه‌نەیەكی زۆر خۆش ده‌ڵێت كاره‌كه نابێت دڵخوشیه‌كی پێوه دیاره، زۆر سه‌یره ده‌ڵێی ماڵی باوكێتی، نازانیت كه ئه‌و بۆ خزمه‌تكردن له وێیه نه‌ك بۆ چه‌وساندنه‌وه.
یان ده‌چیته لای كاربه‌ده‌ستێكی باڵا ده‌بێت زۆر به رێزه‌وه بچیته ژوره‌وه ئه‌وجا ده‌ست به ماستاوچیاتی بكه‌ی و هه‌ر رێزی لێبگری جا ده‌ست پێده‌كات قوربان تۆ نه‌بیت ئێمه هیچ نین قوربان كه‌س له‌ئێوه زیاتر شایسته‌ی ئه‌م پۆسته نیه ئه‌وجا ده‌ست پێ ده‌كات و هه‌مووی درۆ و ناسناوی جوان و گه‌وره‌ی بۆ ده‌دۆزێته‌وه، پێش هه‌موو شتێك كه ده‌چیته لایان پێی ده‌ڵێت ئه‌م كاره‌م هه‌یه كه‌چی زۆر یاسایه، به‌ڵام ناكات. هه‌ڵبه‌ت كه‌س به به‌لاش كار بۆ كه‌س ناكات ئه‌مه سروشتی ژیانه، تایبه‌ت له سه‌روبه‌ندی تێكچوونی باری ئابووری و سیاسی ده‌وڵه‌ت زۆر رووده‌دات كاتێك سه‌یری درامای میصری و سوری ده‌كه‌یت وه‌ك زنجیره‌كانی ( المرایا) كه له نواندنی هونه‌رمه‌ندی به توانا یاسر العظمي و ايمن زيدان زۆرترین كاره‌كانیان له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكومین، چوون كاربه‌ده‌ستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان ده‌كات، یان چه‌نده گه‌نده‌ڵن ئه‌و كاته‌ی كار به‌ده‌سته له بۆنه‌كانی جه‌ژندا ماڵه‌كانیان به‌رناكه‌وێت، نموونه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێن ( كه‌ره‌كی قازی مرد هه‌موو ئاوایی چوونه تازیه كه قازی خوی مرد كه‌س نه‌بوو بینیژێت)، له یه‌كێك له دیمه‌نه‌كان هونه‌رمه‌ندی مصری ( حسین فهمی) به‌ڕێوبه‌ره ( یونس شلبی) كاری هه‌یه لای ئه‌و له‌به‌ر ده‌رگا راوه‌ستا‌وه و له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێكی تر زه‌می به‌رێوبه‌ر ده‌كات و له‌ناكاو ده‌بینیت كه حسین فهمی به‌ڕیوه‌به‌ر له پشتی راوستاوه و پێی ده‌ڵێت (انت رجل و الرجال قلیلون) تۆ پیاو‌ی و پیاو‌ی وه‌ك تۆ كه‌من ئه‌ویش وه‌ڵام ده‌داته‌وه (انت كذاب والكذابون كثیرون) تۆش درۆزنی درۆزنی وه‌ك تۆش زۆرن.
ئه‌م بابه‌تانه له ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له په‌ره‌سه‌ندن دایه و ده‌بێت خه‌ڵكی فێری راستگۆیی بكرێت، كه ئه‌مه‌یان كاری په‌روه‌رده‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌روه‌رده‌ش به‌هۆی خوێندنگا ئه‌هلی به لاڕێدراوه، ده‌بێت شته‌كان وه‌ك خۆیان لێ بێنه‌وه، ئه‌گینا هه‌موو شتێك له ده‌ست ده‌ده‌ین، ئه‌مه كرۆكی بابه‌ته‌كه‌یه، كه‌س متمانه‌ی به كه‌س نیه، بێ هه‌ست پێ بكه‌ین، ژیان هه‌موو خۆی له به‌رژه‌وه‌ندیدا ده‌دۆزێته‌وه، بۆ نموونه په‌یوه‌ندی ژن و مێرد بریتیه له ئاڵۆگۆڕی خزمه‌تگوزاری نێوانیاندا به خێوكردنی منداڵ بو ئه‌وه‌ی له پاشه‌رۆژدا یارمه‌تی بدات و؟خوشك و برایه‌تی خزم خزمایه‌تی و هاوڕێیاتی هه‌موو بۆ به‌هێزكردنه وه ده‌سه‌ڵاته، یان نه‌بوونی متمانه به خه‌ڵكی تر، چونكه شته‌كان به دامه‌زراوه‌یی نه‌كراوه.
جیاوازی ئێمه و رۆژئاوا ته‌نها گرنگی دانه به تاك، چوون په‌روه‌رده ده‌بێت هه‌ر كه‌سێك له شوێنی خۆی جێگای بایه‌خدانه، پاكه‌ره‌وه‌كان كه‌سی زۆر به‌رێزن و باشترین مووچه‌یان هه‌یه و گه‌ره‌نتی ته‌ندروستیان بێ به‌رامبه‌ره، كه‌چی له ناو ئێمه مه‌به‌سته‌م كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی چه‌وساوه‌ترین توێژن، تاك له ناو كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتوودا پێش ببیته به‌رپرسی كه‌سێكی ئاساییه، به‌ڵام كه پۆستی وه‌رگرت ده‌بێته خزمه‌تكار، به عه‌ره‌بی قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت (كبیر القوم خادمهم) به پێچه‌وانه‌ی بیر و بۆچوونه‌كانی تاكی رۆژهه‌ڵاتی ده‌بێت له خزمه‌تی ئه‌و دابن، له ناو ئه‌وان هه‌مویان به‌رامبه‌ر یاسا یه‌كسانن، نه نووسینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و نه لێبوردنی گشتی و نه صولحی عه‌شائیری هه‌یه، هه‌ر چه‌نده بۆ سه‌رده‌مانێك باش بوون، به‌لام ئێستا پێویستیمان پێ نیه، من نازانم تاوانبار حوكمی خۆی وه‌رده‌گرێت و ته‌واو بوو ناتوانێت به ئازادی ژیانی خۆی به‌ڕێوه ببات، چونكه صولحی عه‌شائیری نیه ئه‌مه‌شیان لاوازی یاسامان پیشان ده‌دات.
حكومڕانی باش واتا جێبه‌جێكردنی یاسا، ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یره له ئه‌نجوومه‌نی نووێنه‌رانی عیراق لێژنه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی لیژنه‌ی عه‌شائیر و ئه‌وقاف، خۆی له خۆیدا ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت له ناو مێژووی سیاسه‌تدا جێگره‌وه‌ی سیسته‌می عه‌شائیری و ده‌ره‌به‌گایه‌تیه، كه‌چی له دوای 100 ساڵ له ده‌وڵه‌تداری تازه به تازه به‌رەو عه‌شیره‌تگه‌ری ده‌چین.
له كۆمه‌ڵگای رۆژ ئاوایی‌دا به‌هاكان له سه‌ر كاركردن و داهێنانه، چه‌ند كه‌س لای تۆ ئیش ده‌كات، به‌رهه‌مت چه‌نده، چۆن ده‌توانیت هاوكاری خه‌ڵك بیت بێ به‌رامبه‌ر تاكس بده‌یت به‌رێز بیت تاوان ئه‌نجام نه‌ده‌یت كاره‌كانت به ته‌واوی ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌وا ده‌بیته متمانه پێكراو له ناو كۆمه‌ڵگادا، كه‌چی لای ئێمه به‌هاكان له خانووی جوانه جل‌و به‌رگی جوان ئۆتۆمبیلی باش، جاران مودیلی مسته‌شاره‌كان بوون چه‌ند جاشیان هه‌بوو ئه‌ونده كه‌سی به‌رێزو ده‌ست رۆیشتوو بوون، ئێستا هه‌مان نان ده‌خۆن دیوانخانه‌یان داناوه و خه‌ڵك سه‌ردانیان ده‌كات و ئه‌وانیش ئێستا به نیازی دروستكردنی فیدراسیۆنی كۆنه مسته‌شاره‌كانن، ئه‌گینا بۆ وا لێك نزیكده‌بنه‌وه، زۆریان پێخۆشه كاتێك كه‌سێكیان لێ بمرێت تاكو كه‌سانی گه‌وره گه‌وره بێنه تازیه‌كانیان، دواتر له دیوانخانه‌كانیان باسی تازیه ده‌كه‌ن، فلان كه‌س هات و فلان كه‌س نه‌هاته، یان ته‌له‌فۆن ده‌كه‌ن ئێمه تازیمان هه‌یه پێمان خۆشه بێنه تازیەمان.
پێوه‌ره‌كانی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لای ئێمه تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پاره‌یه هه‌ر چۆنێك ئه‌م پاره‌یه كۆكردبێته‌وه كێشه نیه، له‌م ناوچه‌یه پاره‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رام یان ره‌ش و سپی پێوه‌ر نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ ده‌وڵه‌مەندی، ته‌واو مافی خۆته ببیته په‌رله‌مانتار یان داوای پڕۆژه‌ی گه‌وره بكه‌ی جا بۆ ئه‌م نموونه فیلمێكی مصری هه‌یه به ناوی بخیت و عدیله نواندنی عادل ئیمامه چوون خه‌ڵكێكی سه‌رمایه‌دار ئه‌م دوو كه‌سه بۆ خۆیان كاندیدده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه په‌رله‌مانتارو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزن ، رۆحی ده‌وڵه‌ت په‌رله‌مانه، كه داڕێژه‌ری بنچینه‌كانی ژیانی هاوڵاتیانه، كه‌چی لای ئێمه پێوه‌ره‌كان ده‌بێت ته‌نها پاره‌ت هه‌بێت، ئه‌مه كارێكی زۆر خه‌رابه، ئه‌گه‌ر وا بچێت بۆ دوارۆژ كه‌سانی بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ریش و یان كه‌سانی به كرێگیراویش ده‌توانن خۆیان كاندید بكه‌ن و ده‌بنه به‌شێك له ده‌سه‌ڵات، ئه‌م كلتوری ئێستا هه‌یه زۆر خه‌رابه و پێوستی به چاره‌سه‌ركردنه.