فاتیح ئیسماعیل ئەحمەد
پارتی دیموکراتی کوردستان، ٧٦ ساڵەی تەمەنی تێکۆشانی لە پێناو بەدەستهێنانی مافە نیشتیمانی و نەتەوەیەکانی کورد و کوردستان بە رێکرد ، و لەو پێناوەشدا هەورازو نشێوەی زۆری بڕیووە، کە زۆرترین پیلانیشی دژی گیراوەتە بەر وهەروەها هەوڵی زۆریش دراوە و دەدرێت بۆ لە ناوبردن و هەرهیچنا وەستان یان تەسلیم بوون. سەرەنجام پارتی هەر بەردەوام بوو لە تێکۆشانی خۆی وخۆی نەچەمانوو بەپێووە وەستا. بەڵکو دەستکەوت لە دوای دەستکەوتی زیاتری بەدەستهێنا، کەدواترنیان بە یاساییکردنی فرۆشتنی نەوتی کوردستان بوو، ئەوەش چۆن ؟؟!!، هەرچی دژایەتی هەبوو دەرحەق ئەو پڕۆسەیە کرا، بەڵام خۆنەچەمانی پارتی و سیاسەتی پارتی سەرکەوت، هەر وەک سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی، ووتی: ئەوانەی ئەمڕۆ لەگەڵمان ناوەستن، با سبەی خۆیان نەکەن خاوەن دەستکەوتەکانمان و سوود لە سەرکەوتنەکانم وەرنەگرن. قسەکەی کرد بە کردار.
هەر چۆن دوژمنان بەبێ وەستان ئەوەی لە توانایاندا بووە لە دژایەتی پارتی کردویانە و دەیکەن، بەڵام پارتیش هەنگاو لە دوای هەنگاو باڵاتر بووە وبەڵکو هەنگاوەکانی گەورەتر و دەستکەوتەکانیشی زۆرتربوون. جا بۆیە سێرەکان بە نەیار و یارەوە ئاڕاستەی پارتی یە؟!. لە بەرانبەریشدا پارتی کاری زۆر و قسەی کەم دەکات بۆ بەدەست هێنانی دەستکەوتی زیاتر و بەدیهێنانی ئامانجە گەورەکە، کە دەوڵەتی کوردیە ، هەرچەندە لە ساڵی٢٠١٧ بەکردەوە هەنگاوی بۆنا و گەیاندنی لوتکەی ئامانج، بەس گەورەترین پیلانی ناوخۆی و هەرێمی و تەنانەت نێودەوڵەتیشی لەبەرانبەر گیرایە بەر!!، سەرەنجام پارتی هەر مایەوە و بەردەوامە، بەس ئەوان سەرشۆڕ و دەست بەتاڵمانەوە؟؟!!.
بەردەوام دژایەتی زۆری پارتی کراوە و دەکرێت، چونکە پارتی ئامانجی سەرەکی بەرژەوەندی کورد و کوردستانە، واتا پارتی پارێزەری دۆزی کوردە، ئەوەش هەر قسەی من نییە بەڵکو واقیعێکە و لە بەرچاوە رۆژانە لە کوردستان و عێراق دەگوزەرێ لەبەرچاومان و بەڵکو ئەوەی کردویەتی و بە پارتیش دەکرێت کەس لایەنی تر پێی ناکرێت، یاخود هەر لێی نازانن. باشترین گەواهیش بۆ دروستی هەنگاوەکانی، گردبوونەوەی زۆرینەی جەماوەری کوردستان لە دەوری پارتی، سەرەڕای ئەو هەموو دژیایەتیەی کە بەرانبەری دەکرێت.
لەو پێودانگی سەرەوە و هەروەها ناسنامەکەی پارتی کە راستگۆی و کوڵنەدان و کراوەیکەیە، بۆیە دۆزی کوردی گەیاندوە بە ویستگەیەک، کە کورد لەسەر زۆر لە سەکۆکانی سیاسی و ئابووری و دبلۆماسی و ووزە ….هتد دنیایە، ئەوەش گەورەی پارتی و بڕیارەکانیەتی. جا پارتی نەک لە کوردستان، بەڵکو لە عێراقیش بۆتە مەرکەزی بڕیار، بەتایبەتی بڕیارە قورس و چارەنوسازەکان، چونکە هەموو بۆلای سەرۆک بارزانی و پارتی دەگڕێنەوە، واتا پارتی لە کوێ بوو چارەسەر و بڕیار لەوێیە.
باشرین شت بۆ یار و نەیار، ئەوەیە بە گفتوگۆ و لێک گەیشتن دەتوانن کار لەگەڵ پارتی بکەن، چونکە پارتی و سەرۆک بارزانی هەرگیز خۆناچەمێنن, ئیدی سێرەکەنتان هیچ بە هیچ ناکات چ بە دوژمنکارانە و یاخود بەبەخشینەوەی تۆمەت و قسە و هەنگاوی بێ بنەما، خۆ زۆر شت تاقیکراوەتەوە و سوودی نەبوو لەدژیەتی پارتی، ئیدی بۆ کای کۆن بە با دەکەن، تکایە ئامانجی سێرەکانتان بگۆڕن لە دوژمنایەتیەوە بۆ پێکەوە کارکردن، راستە: پەڵی گەورە بۆ پەلی گەور و پەلدارە”پیرەمێرد” بەڵام هێشتا شت زۆر ماوە بۆ کوەرد و کوردستان و تەنانەت عێراقێش بەدەست بێت، بێن و بەشداربن لە بەدیهێنانی ئەو دەستکەوتانەی کە ماوە بەدەست بێت، بە هەمانگی لەگەڵ پارتی.









