٭ فازل میرانی

ئەزموونی ئێمە لە کوردستان هۆشیارییەکی سەرەتایی سیاسیی بەرهەم هێنا بەوپێیەی ئەو کاتە توانای گەلی کورد هەر ئەوەندە بوو، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولی 1961 ی لێکەوتەوە، کە شۆکێک بوو بۆ مێشکی دەسەڵاتی سەربازی ئەو کاتە، شۆڕش گیانێکی بە بەر کێشە رەواکەیدا کرد، کە دەسەڵات مەزەندەی نەدەکرد، ئاخر دەسەڵات لە ئیدارەدانی وڵات دا دوو شتی لەگەڵ یەک تێکەڵ کردبوو، خزمەتگوزاری پێویست و ئەنجامی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ناوخۆ، کە دواتر کارەساتبار بوو.

گەشەپێدانی سیاسی

کورد و کوردستان کۆمەڵگەیەکی ئاسان نییە بۆ کاری سیاسی، بەوپێیەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا پێویست بەوە دەکات بە وردی پەیوەندییان پێوە بکرێت. ئاخر کۆمەڵگەی ئێمە لە جوگرافیایەکدا دەژیێت، کە لە پێناو بەرژەوەندی پڕۆژە سیاسییە نێودەوڵەتییەکاندا بریندارکراوە، هەروەها ئەو هەرەمییەی، کە لە کاتی دەستپێکردنی هەوڵە سیاسییەکانی حیزبەکەماندا جێگیر بوو بۆ کارکردن لەنێو خەڵکیدا بۆ دەرچوون لەو هاوکێشەیەی، کە ئەگەر چاودێرێک بیری لێ بکاتەوە، دەزانێت چ واقیعێک زاڵە و ئەنجامەکانی چەندە نائومێد بوون بۆ گەلەکەمان و چەند گەورە و بەسوود بوون بۆ عێراق.

ئەو پێشکەوتنە سیاسییەی، کە ئێمە کاری لەسەر دەکەین و سەرۆکی حیزبی سیاسیمان کاری لەسەر کردووە بۆ دەستنیشانکردنی خانەکانی ژیانی سیاسی و بینینی ڕۆڵی باشترین تاک و گروپ بە شێوەیەکی ڕاستەقینە.

ئەو کردارە زۆرەملێیە ڕەت دەکەنەوە، کە لە ڕابردوودا ناچارکراون بۆ ئەوەی تاک و گروپەکان بە ڕۆڵە کەمتر لە نەریتییەکاندا ڕازی بکەن بەشێوەیەکی جێگیر.

نهێنی هێزی نەتەوەکەمان لە مێژووی خەباتیدایە، کە زۆربەی دەسەڵاتداران هەوڵیان داوە بیکوژێننەوە و بێلایەنی بکەن و داگیرمان بکەن بۆ ئەوەی دەرفەتەکانی دەستپێکردن لە دەست بدەین.

ئەم نهێنییە لە ئێمە شاراوە نەبوو بەوێیەی ئێمە بەشێک بووین لێی، بۆیە زیرەکی و ئەرکی ئەو سیاسەتمەدارانە ئەوەبوو، کە دەستی بارزانییان توند کرد، بۆیە لە ڕووی مێژووییەوە خێراییەکە خێراتر بوو بۆ نووسینی کۆتایی بەشێکی درێژ، کە تێیدا دەسەڵات باوەڕی وابوو، کە ئێمە کۆڵ دەدەین، نەیزانی کۆڵمان نەداوە و نایدەین.
هەموو هەوڵەکانی گەشەپێدانی سیاسی لەگەڵ بیرکردنەوە و هەوڵی مۆدێرنکردندا بوو.

ئێمە لەگەڵ هاوبەشەکانمان واقیعێکی گەورەمان پێگەیشت، کە واقیعی پڕۆژەکانی خەیاڵ و سەرلێشێواوی ئاشکرا دەکرد کاتێک بەرهەڵستکارەکان بە شێوەیەکی ڕاستەقینە ئاگاداری داواکارییەکانمان بوون، کە داواکارییەکانی خەڵک و نەتەوەن، کە نوێنەرایەتی ناسنامەی ڕاستەقینە دەکەن لەناو هاوکێشەی گەلانی عێراق و لەگەڵ ئەو داواکارییانەدا و بۆ ئەوان و ئێمە پەروەردە و کارلێک و بەرگریمان لە خەباتی خۆمان کردووە لەپێناو چۆنیەتی لابردنی بەرهەڵستکارییەکە.

گەشەسەندنی سیاسی و تازەکردنەوەی‌ شتێکی ئاسان نین، نە لە ڕووی هێشتنەوەیان و نە لە ڕووی کارکردن لەسەری، ئەگەر ڕاستەقینە نەبن و پێویستییەکی گرنگ پێکبهێنن، ئەوا چارەنووسیان لەناوچوونە.

پێشکەوتنی سیاسی و تازەکردنەوەی ئێمە لە راستیدا لە ئامادەباشی بۆ بەڕێوەبردن و پەسەندکردنی ئەوی دیکە دەردەکەوێت نەک بە وەلانانی هەڵە و قبوڵکردنی باشترین، کە هەڵبژاردنی فیدرالیزم بوو و ئەوەی بەدەست هاتووە لە بوارەکانی ژیانی گەلەکەماندا وەکوو ئاسایش و سەقامگیری، کە شتێکی گرنگن بۆ ژیانێکی سروشتی دوور لە پاشماوەی دەسەڵاتداریێتی رابردوو و هەوڵەکانیان بۆ بوون بە گرووپێکی دەوڵەمەند لەسەر حسابی ئەو مێژووەی، کە یارمەتیدەری ستەمکاران بوو یان بەهۆی ئەوەی، کە کاریگەربوون بە پڕوپاگەندەی پاشماوەکانی سەردەمی دیکتاتۆری.

٭ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە عەرەبیەوە: شوان سەرابی