ئەمشەوی سێشەممە پارێزگای هەولێر ئاگادارییەكی سەبارەت بە ئەگەری دروستبوونی لافاو بڵاو كردەوە.
لە ئاگادارییەكەدا هاتووە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەگەری باران بارینێکی بە خووڕ هەیە، بۆیە داواکارن لە کاتی دروستبوونی لافاو یاخود گردبوونەوەی ئاو لە هەر گەڕەک و کۆڵانێک و گیرانی ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ، پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی تیمەکانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان و فەرمانگەی پارکی سامی عەبدورەحمان بکەن تاوەکو ڕاستەوخۆ بگەنە شوێنی مەبەست.
ئەمانەی خوارەوە ژمارەکانن:
سنوری شارەوانی یەک:
سەنگەر:07504558197
ڕەفعەت: 07504532696
بەڕێوەبەر/07505600164
سنووری شارەوانی دوو:
ڕێدار: 07501552178
ئاسۆ:07504613732
بەڕێوەبەر/07504690093
سنوری شارەوانی سێ:
هێمن: 07504828270
هەمزە:07504780353
بەڕێوەبەر/07507388222










