ئەسرین عاسی شوانی
خەبات وەک ڕۆژنامەیەکی سیاسی، بەرەنگاربونەوە چ بە نهێنی و چ بە ئاشکرا هەمیشە لە لە بەرەی گەل و مقاوەمەت دا دریغی نەکردوەو، بەرەیەکی بەهێزی تێکۆشانی کوردایەتی بووە، لە ڕابردو ئێستاو لە ئایندەش دا باشترین بژاردەیە لە ڕوو سوری لە پێناو مافەڕەواکانی گەلی کورد وشکۆی کوردستان و بزافە ڕەواکەی.

بەبۆنەی ساڵوەگەری دامەزراندنی لە 4/4 دا 64 ساڵ بەسەر دامەزراندنی ڕۆژنامەی خەبات دا تێپەڕ دەبێت، خەبات وەک ڕۆژنامەیەکی کوردی لەماوەی تەمەنی داو لەگەڵ خەباتی نەپساوەی بزاڤی ڕۆژنامەگەری خزمەتێکی زۆرو بێ شوماری بە ڕەوتی ڕۆژنامەگەری و ڕۆشنبیری راگەیاندن بەخشیوە، سەدان ڕۆژنامەنوسیشی پێگەیاندوە خستویەتیەوەبواری خزمەت بە ڕۆژنامەگەری کوردی.

بۆیە ئەمڕۆ لە یادی ئەوخەرمانە بەبەرەکەتە سڵاو لە یەک بەیەکی ڕۆژنامەنوس و ستافی ڕۆژنامەکە دەکەم هیوای بەردەوامی زیاتری بۆ دەخوازم بۆ زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندنی کوردی و پیرۆزباییم پێشکەش یەکە بە یەکەی پێشمەرگەکانی تەمەنی پڕ شکۆی ڕۆژنامەی خەبات.